Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ماڵئاوا مامۆستا حمید

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا حمید جلال سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەبەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور ڕادەگەیەنین ..
مامۆستا حەمید یەکێک بوو لە سەرپەرشتیارە دڵسۆز و ماندوونەناسەکانی پەروەردەکەمان و دەورێکی گرینگی لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەدا بینیوە،بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەکمان بێت و  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و هاوڕێ و مامۆستا و قوتابیەکانی دەکەین و مامۆستاش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت .

مامۆستا حمید بۆ دواجار چاوەکانی لێکنا و ماڵئاوایی لە خێزان و کەس و کار و مامۆستا و قوتابیەکانی کرد ،ئەو خەرمانێک لە زانست و مەعریفەی بەخشیە کۆمەڵگای کوردستان و سەدان مناڵ و گەنجی لە نەزانین و تاریکی رزگارکرد ، بەدرێژەدان بە ئەخلاقی بەرزی ئینسانی مامۆستا حمید لەپەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار و دڵسۆز بەخاک و نیشتیمان و ئینسانیەت،رێز لەمامۆستا حمید دەگرین ..
١٣\١\٢٠١٩
انالله وانا اليه راجعون

بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور

13\1\2019



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ماڵئاوا مامۆستا حمید Reviewed by Unknown on 8:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: