Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پانزە بنەمای گرینگ بۆ سەركەوتنی مامۆستا لە كەسایەتی و كاری پیشەیدا

پانزە بنەمای گرنگ بۆ سەرکەوتویی مامۆستا لەڪەسایەتی و کاری پیشەیدا
١/هانی قوتابیەکەت بدە کاتێک کارێکی چاک ئەنجام دەدات ، ڕێگای زیاتری بۆ ڕۆشن بکەرەوە٠
٢/ ڕێزی قوتابیەکەت بگرە ، ئەگەر دەتەوێت ڕێزی تۆ بگرێت (چونکە ئینگلیز دەڵێن (ڕێز گرتن سیستەمێکی یەک بۆ یەکە واتە ڕێزم بگرە ڕێزت دەگرم)
٣/بەگفتوگۆ و قسە لەگەڵ ڪردن قوتابی فێر بکە ، کاتێک پێویستیەکی هەبوو داوا لەتۆ بکات ، تۆیش بۆی جێبەجێ بکە٠
٤/هاوار بەسەر قوتابیدا مەکەو بەسەریدا هەڵمەشاخێ ٠
٥/بەشتێک قوتابی مەترسێنە کەدەسەڵاتت بەسەریدا نیەو ناتوانێت جێ بەجێی بکەیت ٠
٦/هەمیشە کاری ئاسان و ڕێگای ئاسان و پرسیاری ئاسان ئاراستەی قوتابیەکەت بکە ، خۆت لەشتی ئاڵۆزو گران بەدوور بگرە٠
٧/ڕێگا بۆ هاتنە پێشەوەی یەکە یەکەی قوتابیەکان خۆش بکە ، هیچ کامێکیان پشت گوێ مەخە٠
٨/هەمیشە ڕقت لەکردەوەی ناشرین ببێتەوە نەک کەسەکە خۆی چونکە ( ئێمە دەردو نەخۆشی لەناو دەبەین نەوەک خودی کەسەکەو نەخۆش )٠
٩/ بەخۆشترین ناو بانگی قوتابیەکەت بکە بەتایبەت ( وشەی گیان ) چونکە کاریگەری ئەرێنی لای خوێندکار بەجێدەهێڵێت٠
١٠/لێبوردەیت زۆر بێت و سنورێکی فراوان بۆ قوتابیەکەت دابین بکە ، بۆ ئەوەی هەڵەکانی چاک بکاتەوە٠
١١/هەمیشە وا سەیری قوتابیەکەت بکە کە بە تواناو بەهێزە بەردەوام هاندەریان بە٠
١٢/قسەیەک بۆ قوتابیەکەت مەکە کە خۆت بەکردەوە نەتکردبێ ، داوای فێربوونی شتێک لەقوتابی مەکە کەخۆت نایزانی یان بۆت ئەنجام نادرێت٠
١٣/بەردەوام بەکردەوە خۆشەویستی و دڵسۆزی و گرنگی پێدانی خۆت بۆ قوتابیەکان دووبارە بکەرەوە٠
١٤/هەرگیز ئامۆژگاری و چیرۆکی بەسود بۆ قوتابیان پشت گوێ #مەخە ، چونکە قوتابی لەئاو زیاتر پێویستی بە ئامۆژگارییە٠
١٥ /بەسەلام کردن و ڕووی خۆش یەکەم چرکەی ڕوەبەڕوو بوونەوەت لەگەڵ قوتابی دەست پێ بکە٠



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پانزە بنەمای گرینگ بۆ سەركەوتنی مامۆستا لە كەسایەتی و كاری پیشەیدا Reviewed by Unknown on 7:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.