Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بزانه‌ دایكێك چۆن كوڕه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ ده‌كات

ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ناچار بوو داوای یارمه‌تی له‌ پۆلیس بكات پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كه‌ی ئاماده‌ نه‌بوو بچێته‌ قوتابخانه‌ و، ته‌وه‌زه‌لی كرد له‌نێو جێگه‌ی نوستنیش بێته‌ده‌ر.

ئه‌وئافره‌ته‌ ده‌ڵێت: هیچ چاره‌ی دیكه‌م نه‌بوو، ناچاربووم په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ بكه‌م، چونكه‌ ئه‌و به‌بێ هیچ پاساوێك ئاماده‌ نه‌بوو له‌نێو پێخه‌فه‌كه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ده‌م وانه‌كانییه‌وه‌ بچێت.

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ” فۆكس نیوز “، ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی له‌ ویلایه‌تی مه‌شیگه‌نی ئه‌مریكی ده‌ژیت،‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی فریاگوزاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی كوڕه‌كه‌ی نه‌فه‌وتێ و له‌ قوتابخانه‌ ده‌رنه‌كرێت له‌به‌ر دواكه‌وتنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ قوتابخانه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك.

ئه‌مه‌و، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی پۆلیس كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی قوتابخانه‌كان  دوای په‌یوه‌ندی ئه‌و دایكه‌،‌ گه‌یشته‌ ماڵی ئافره‌ته‌كه‌ و قوتابیه‌ ته‌وه‌زه‌له‌كه‌ی به‌ ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس گه‌یاندنه‌ قوتابخانه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بزانه‌ دایكێك چۆن كوڕه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ ده‌كات Reviewed by Unknown on 5:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.