Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابیان و دەرچووانی زانكۆ دەگەڕێنەوە خزمەتی سەربازی وەك ساڵانی پێشووتر دەبێ عەسكەری بكەن

قوتابیان و دەرچووانی زانكۆ دەگەڕێنەوە خزمەتی سەربازی وەك ساڵانی پێشووتر دەبێ عەسكەری بكەن

خزمه‌تى سه‌ربازى به‌سه‌ر عێراقییه‌كان ده‌سه‌پێنرێت

رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند لایه‌نێكى عێراقی نزیك له‌ ئێران، پڕۆژه‌ سه‌پاندنى خزمه‌تى سه‌ربازییان به‌سه‌ر عێراقییه‌كان داوه‌ته‌ په‌رله‌مان و كار بۆ په‌سه‌ندكردنى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند لایه‌نێكى عێراقى نزیك له‌ ئێران پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى به‌سه‌ر عێراقییه‌كان بسه‌پێننه‌وه‌.

نایف شه‌مه‌رى كه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى و ته‌ناهییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى كردووه‌، لیژنه‌كه‌یان به‌ رژدى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى “نیزامى” به‌سه‌ر عێراقییه‌كان بسه‌پێنێته‌وه‌.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌، چه‌ند لایه‌نێكى عێراقى كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند بكرێت، له‌وانه‌ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى و رێكخراوى به‌در كه‌ هه‌ردووكیان نزیكن له‌ ئێران.

جیا له‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نى ترى عێراقیش به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى دروستبوونى سوپایه‌كى نیزامى، میلیشیاكان لاواز ده‌كات، پشتگیرى له‌ بیرۆكه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و خزمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ باسى ده‌كرێت سه‌رجه‌م پیاوانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى ده‌گرێته‌وه‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نى 19-45، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ كه‌مئه‌ندامن یان تاقانه‌ى ماڵن.

بڕوانامه‌ش له‌ خزمه‌ته‌كه‌ ره‌چاو كراوه‌، خاوه‌ن بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایى ساڵێك و چوار مانگ خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بڕوانامه‌ى ئاماده‌یى ساڵێك، ده‌رچووى كۆلیژ نۆ مانگ، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراش له‌ خزمه‌ته‌كه‌ ده‌به‌خشرێن.

سوپاى نیزامى له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا ره‌چاو ده‌كرێت، سوپاى عێراق له‌ ساڵى 1921 دامه‌زراوه‌، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى ئه‌و سوپایه‌ له‌ دژى هاووڵاتییانى عێراق به‌كار هاتووه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

قوتابیان و دەرچووانی زانكۆ دەگەڕێنەوە خزمەتی سەربازی وەك ساڵانی پێشووتر دەبێ عەسكەری بكەن Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:20:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.