Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە جۆری سزای گزیكردنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریكرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان جۆری سزای ئەو خوێندكارانەی دیاریكرد كە لە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەییدا گزی دەكەن.

دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان و هەڵەبجە كردوە تێیدا جۆری ئەو سزایانە دیاری دەكات كە بەسەر خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەییدا دەسەپێنرێن لەكاتی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكاندا.

بەپێی نوسراوەكە ئەگەر خوێندكار ساڵی یەكەمی بو ئەوا بۆ ساڵی داهاتو مافی بەشداریكردنی لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا نامێنێت و بۆ ساڵی دواتر دەچێتە خوێندنی ئێواران.نوسراوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەگەر خوێندكاری ساڵی دوەمی بو ئەوا بۆ ساڵی داهاتو مافی بەشداریكردنی لەتاقیكردنەوە گشتییەكان نامێنێت و بۆ ساڵی دواتر مافی بەشداریكردنی لەتاقیكردنەوە گشتییەكان هەیە بەڕێگای تاقیكردنەوەی بەرایی(تاقیكردنەوەی دەرەكی).

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە ئەگەر خوێندكار لەخوێندنی ئێواران لە پۆلی 12س ئامادەیی گزی كرد، ئەوا بۆ ساڵی داهاتو مافی بەشداریكردنی لە تاقیكردنەوە گشتییەكان نامێنێت و بۆ ساڵی دواتر بەڕێگای تاقیكردەوەی بەرایی دەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكان بكات.

نوسراوەكە لەكۆتاییدا باسی لەوەش كردوە كە ئەگەر خوێندكاری دەرەكی یەك بابەتی و دو بابەتی گزی بكات لەپۆلی 12ی ئامادەیی ئەوا بۆ ساڵی داهاتو مافی بەشداریكردنی لە تاقیكردنەوە گشتییەكان نامێنێت و بۆ ساڵی دواتر بەرێگای تاقیكردنەوەی بەرایی دەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكان بكات لەگشت بابەتەكاندا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەروەردە جۆری سزای گزیكردنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریكرد Reviewed by Unknown on 4:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.