وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سکاڵا بۆ دەرچووانى خولى دوەم درێژدەکاتەوە
دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پلانى وەرگرتنى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی پلانه‌كه‌وه (16) هەزار کورسى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە خرایه‌به‌رده‌ست، کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە ئەنجامدا (5200) پێنج هەزار و دوسەد سکاڵا تۆمارکرا، به‌ڵام نزیكه‌ی (11) یانزه هه‌زار کورسی بەبەتاڵى مانەوە.
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى خولى دوەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى،وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چه‌ند بڕیارێكی گرنگیدا، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە جیاوازی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له نێوان خولی یه‌كه‌م و خولی دوه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بێت له (3) نمره زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات. سيستمى سكاڵاکەش بەشێوەیەک ڕێکخراوە لە هەر بەشێک بەپێى پێویست سیستمەکە خۆى کورسى بۆ دەرچووانى خولى دووەم زیاددەکات، تا جیاوازى نێوان کەمترین کۆنمرەى هەردوو خول دێتە کەمتر لە ٣ نمرە.
- ئەو (٥٠) شوێنەى دەرچووانى خولى دووەمى دوانزەى ئامادەیى پێشتر داواکارییان لێى پێشکەش کردووە، بەپێى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، واتە ئەگەر نمرەى دەرچوو بەپێى ئەو (٥٠) شوێنەى هەڵیبژاردووە وەرگیرابێت ئەوا بەپێى ریزبەندى سیستمەکە ئەو شوێنەى بۆ دەستنیشاندەکات.
- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خولی دوه‌م، بۆیه له ڕێكه‌وتی (25/10/2018) تا (30/10/2018) ده‌رچوانی خولی دوه‌م ده‌توانن به‌هه‌مان وشه‌ی تێپه‌ڕ و وشه‌ی نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) سكاڵاكانیان له وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆمار بكه‌ن.
- ئەو (860) دەرچوەى،كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی (50) شوێنیان له فۆرمی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردبو (Submit)، ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕابوه ئەگەر لە دەرچووانی خولی دوەم بن ئەوا به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
- ئه‌و (5200) دەرچووەی كه له ماوه‌ی سكاڵای یه‌كه‌مجار سكاڵایان تۆماركردبو، ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرنه‌وه و، به‌سكاڵاكانیاندا بچنه‌وه.
- ده‌رچوانی خولی دوه‌م، كه ناویان له هه‌ر شوێنێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا وه‌رگیراون، به‌ڵام به‌شوێنه‌كانیان ڕازی نین، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
- هه‌ر ده‌رچویه‌كی خولی دوه‌م، كه پێشتر نه‌یتوانیوه سكاڵا تۆمار بكات، له ماوه‌ی دیاریكراو ده‌توانێ سكاڵای خۆی تۆمار بكات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه ستافی وه‌زاره‌ت له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین، چونكه خۆمان به‌خەمخۆر و لایەنى سەرەکى ئەم پرۆسه‌یه ده‌زانین، بەهۆى ئەوەى کە هێشتا کورسییەکانى زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان پڕنەبۆتەوە، هه‌ربۆیه وەزارەت وەک ساڵانى پێشوو پلانى هەیە بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو بابه‌تانه‌ی کە پەیوەندارن بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سکاڵا بۆ دەرچووانى خولى دوەم درێژدەکاتەوە
Reviewed by Unknown
on
2:40:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: