Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بەبۆنەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان.

بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان پیرۆزبایی  (۲٤)  هەمین ساڵ یادی  ڕاگەیاندنی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان دەکەین.

 ئەمرۆ (۲٦ – ۱٠ – ۲٠۱۸) یادی (۲٤) هەمین ساڵی ڕاگەیاندنی  ڕێکخراوێکی بنیاتنەری کۆمەڵگە و داکۆکیکار لە مافی کچان و ژنان بێ جیاوازی و پەرروەردەکردنی نەوەی ئایندەی گۆمەڵگەی کوردەواری دەکەینەوە. هەرلەم یادەدا داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی خوشکان و ژنان و ئافرەتان  پێکەوە بەیەک دەست لە ژێر روشنای ئاینی ئیسلامی پیرۆز و عورفی کوردەواری کە بریتی یە لە  ڕێزگرتن لە ئافرەت و بەچاوی گەورە تەماشایی دایک و خێزان و خوشک و کچی دەکات  پاڕێزگاری لە بونی خۆیان بکەن و وەک ساڵانی رابردوو رۆڵیان هەبێت لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.

هیوا خوازین بەردەوام بن لە پێناو داکۆکی کردن لە مافی ژنان و خەباتی مەدەنی و سیاسی هاوشانی پیاوان.

مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان

هەولێر ۲٦ – ۱۰- ۲٠۱۸



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بەبۆنەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان. Reviewed by Unknown on 11:55:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.