Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاری تێپەر و تێنەپەڕ، چەند سەرنجێک



کاری تێپەر و تێنەپەڕ، چەند سەرنجێک

م.یوسف نوری 

 دابەشکردن وپۆلێنکردنی کار،بۆ تێپەڕو تێنەپەڕ بێ کێشە نییەو هەندێک گرفتی تێدایە، سەرنجی، ئەم ڕستانە بدە:
1-دووپشکەکە بەمنداڵەکەی وەدا.
2-پیاوەکە لەمنداڵەکەی دا.
3-من زینەکەم بەئەسپەکە وەکرد.
4-ژنەکە خوێی کردە چێشتەکە.
 لەڕستەی یەکەم ، منداڵەکە لەڕووی مەنتیقەوە بەرکارەو کاریگەری کارەکەی کەتۆتەسەر ، بەڵام لەڕووی ڕێزمانەوە، تەواوکەری بەیاردەیە، چونکە ئامرازی پەیوەندی لەپێش هاتووە ، کە پێشگری (پێ ) یە گۆڕاوە بۆ(بە ) ئامرازی پەیوەندی، چاوگەکە(پێوەدان) .لەڕستەی دووەمدا منداڵەکە لەڕووی مەنتیق و واتاوە بەرکارەوکاریگەری کارەکە کەوتۆتەسەر ،بەڵام لەڕووی ڕێزمانییەوە تەواوکەری بەیاریدەیە،چونکە ئامرازی پەیوەندی لەپێش هاتووە، کەپێشگری(لێ ) گۆڕاوە بۆ(لە ) ئامرازی پەیوەندی،چاوگەکە(لێدان )، هەمان ڕستە بکە بەعەرەبی (زەرب الرجل الولد)(ببورن فۆنتی عەرەبیم نییە ).( فعل فاعل مفعول بە ) تەنیا ڕێزبوونی کەرەستەکان جیاوازە. لەڕستەی سێیەمدا، من بکەرە و زین بەرکارەو پێوەکرد کاری تێپەڕە ، دەبوایە بەم سێ وشەیە ، واتای ڕستەکە تەواوبوایە،( من زینەکەم پێوەکرد) واتای تەواوی ببەخشیبا ، چونکە (ئەسپەکە ) تەواوکەری بەیاریدەیە ، تەواوکەری بەیاریدەیەش کەرەستەیەکی بەئارەزووە ، دەتوانین لایبدەین ، بەڵام لەم ڕستەیە ، ناتوانین لایبدەین، ڕستەی چاورەمیش وەکو ڕستەی سێیەمە، ئەم گرفتە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ،کەلەزەین ومێشکی زۆربەماندا ، ئەوە نەقش بووە ،بەپێی کاری تێپەڕو تێنەپەڕ دووجۆر ڕستەی بنجیمان هەیە.
1-بکەر+بەرکار+کار.
2-بکەر+ کار.
 لەکاتێکدا لەزمانی کوردیدا پێنج جۆر ڕستەی بنجیمان هەیە(مەبەست لەڕستەی بنجی ، ئەوڕستانەن ، تەنیا کەرەستەی سەرەکییان تێدایە ،کەرەستەی لاوەکییان تێدا نییە ).
1- (بکەر+کاری تێنەپەڕ ) ئازاد هات.
2_(بکەر +بەرکار +کار ) ئەو نان دەخوات.
3-بکەر+تەواوکەر+کار بنێشت بەدەستییەوە لکا.
4-بکەر. بەرکار. کار . تەواوکەر مناڵەکە دەستی خستە ئاوەکە.
5-بکەر.بەرکار.تەواوکەر.کار . من تۆ بەئازا دەزانم.
بۆچارەسەری ئەم گرفتە دەشێ کار بەشێوەیەکی تر پۆلێن بکەین.
11-ئەوکارانەی یەک کەرەستە(گرێی ناوی ) واته ( بکەر )وەردەگرن وپێویستیان بەکەرەستەی تر نییە ،پێیان دەگوترێ تێنەپەڕ. ئەوان هاتن. منداڵەکە نووست.
2-ئەوکارنەی دووکەرەستە( گرێی ناوی)وەردەگرن( بکەروبەرکار  ) پێییان دەگوترێ تێپەڕ. ئەو چیرۆک دەنووسێت.
3-ئەو کارانی دوو کەرەستە وەردەگرن ، ( گرلی ناوی) و( گرێ بەند). داوەکە لەقاچم ئاڵا .  پیاوەکە لەمنداڵەکەی دا. هەنگەکە بەمنداڵەکەی وەدا.
4-ئەوکارانەی سێ کەرەستە وەردەگرن ، دوو( گرێی ناوی) یەکیان (بکەر)  یەکیان ( بەرکار ) لەگەڵ ( گرێیەکی بەند ). 
ژنەکە خوێی لە چێشتەکە کرد. پیاوەکە زینەکەی بەئەسپەکە وەکرد.
بەڵام بەداخەوە هەمئاهەنگی لەنێوان پڕۆگرامەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵادا نییە.
سوودم لەم سەرچاوانە بینیوە
1-چەند لایەنێکی ڕستەسازی. د.ساجدە فەرهادی
22- نووسینەکانی .د، محمد معروف فتاح



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

کاری تێپەر و تێنەپەڕ، چەند سەرنجێک Reviewed by Unknown on 9:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.