860 قوتابی فۆڕمیان پڕکردۆتەوە بەڵام نەیان ناردووە واتا کلیکی کۆتای‌یان نەکردووە ناویان نەگەڕاوەتەوە
860 قوتابی فۆڕمیان پڕکردۆتەوە بەڵام نەیان ناردووە واتا کلیکی کۆتای‌یان نەکردووە ناویان نەگەڕاوەتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێ، كه كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌كردوه (Submit)، بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه، ده‌توانن ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زوی ده‌كه‌ن.
.
ڕوون کردنەوەی ئێمە
ئەم نەناردنە سێ ھۆکاری لە پشتە
1/کەسێکی نەزان فۆڕمەکەی پڕکردۆتەوە و کلیکی کۆتایی نەکردووە
2/یان ئەم قوتابیە پڕی کردۆتەوە بە تەمای تحسین معدەل بووە پەشیمان بۆتەوە بەڵام 50 خانە(ئۆپشنەکەی)ڕەش نەکردۆتەوە
3/ئەمساڵ کلیکی گەڕانەوە لە کۆتایی وادەی زانکۆڵاین کارا کرا واتا قوتابی ھەبوو نەشارەزا بوو لەخۆیەوە دەسکاری دەکرد و فۆڕمەکەی گەڕاندۆتەوە ئاگادار نەبووە کە نەیناردووە
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: