Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

با لەوانە گەڕێین



بالەوانە گەرێین
ئازاریان "داین"

ئەوان
ئەوانە بوون كە"رۆشتن"

لێرەبەدواوە
دەست بخەینە سەردڵی خۆمان
نەئازاریان بەینەوە،نە"ئازارمان بەن"

ئەوەی
ئازاری داین رۆژێک دێت
رۆژگـــــار ئازاری "دەداتەوە"

ئازاریان داین
دڵمانیان لەژیان خۆشی
ئومێد،ھیوا،میھرەبانی،جوان ی خەندە،دورخستەوە ـ

لەدەرگایی دڵیان داین بەئەستەم بەروویاندا كردمانەوە كە بەربەستی ئەستەمێكانی دڵمانیان شكاندھاتنەدڵمان،دانیشتن،ز ەمەنێک لەگەڵمان بوون،گریان،دڵ تەنگ بوون،كەوتن دڵیان شكا،دڵیانمان دایەوە،دەستیانمان گرد سەركەون زیاترزیاترھۆگریان بووین،ھاتنەدڵمان،بوون بەپارچەیەک لەروح،جەستەمان گریان،لەگەڵیاندا گریاین،خۆزگەی فرمێسک سرینەوەیانمان خواست لەكاتێكدا كەسێک نەبووفرمێسكەكانی خۆمان كەم
كاتەوە،دڵ تەنگ بوون،لەگەڵیاندا دڵ تەنگ ھەندێ جـار ھێندە تەنگ دەبوو دڵمان درزدەكەوتە دڵمان،لەژین دەشكا،نزامان
دەكرد ھەرچی ئازار دڵ تەنگیە لەدڵی ئێمەدا كۆ ببێتەوە،وەک ھەنگ بدات بەدڵی ئێمەوە،كەوتن،لەگەڵیاندا كەوتین بێ ئومێد دڵمان لەژیان شكــا،دڵیان شكا،دەستمان خستە سەر برینەكانیان،بەرۆژ خەواڵووبوین بەشەو برینەكانی ئەوانمان تیماردەكردبەفرمێسكەكانمان ،دەستیان گردین تاناوەراستی ژیان ھێنامانیان ھەركە كەوتنە سەر پێی خۆیان ـ دڵیان باڵی گرد، دەستیان بەرداین،فرین،رۆشتن بێ باک بێ گرنگیدان چوون،ئێمەیان خستەجێگەی خۆیان،ئێمەیان نوقمی ئازار،شكان،نائومێدی
كرد،باڵی دڵمانیان شكاند،رۆشتن،مرۆڤەكان ئاوان ئامادەن بۆخــــاتری خۆیان تۆ نوقمی،ئازاربكەن،لەبیریان بكە،لەدڵیان كە،سەخت ئەوەیە كەسێک نیە لەخۆمان بچێت،ھاودڵ،ھاوخەم،ھاوشانم ان بێتەوە..

ئەفسووس
رێک ئەوانە دڵمان دەشكێنن
كەلەدڵماندان،ھاودڵ،ھاوئاز اریان بووین
كەتیمارمان كردن،باڵمان بۆ دروست كردن..

غەمگین مەبن
رۆژێک دێت ئێمەش
باڵ دروست دەكەینەوە
دەكەوینە سەرپێی خۆمـــان
دەستمان دەگرن دەرمان دەھێنن
مەخابن ئەمجارەیان دەستی ھیچ
ئینسانێک نیـــە،دەستەكەی تری خۆمان دەگرین،لەجێی دەستێكی تــــرچونكە ھیچ دەستێک ھیچ كەسێک وەک خۆمان نابێت
بۆخۆمـــان بۆ دڵی خۆمان،بۆگەورەبوون
ھەستـــانەوە،تیمار كردنەوە،باڵ گردن.

دێنەوە
دڵنیابن ئەوان دەگەرێنەوە ئەفسوس،ئیدی ھەمووشت كۆتایی ھات رێک ئەوكاتەی،گەورە،بەھێز،ئومێ دەواربووین،ئیدی ئێمەبەھیچ شتێک ناروخێینەوەچونكە مرۆڤ كاتێک دەستی خۆی خۆی گردی ھەستایەوە،ھەموو ئازارێكی چەشت بەسەریانداسەركەوت،ئیدی نەدەستێک نەدڵێک،نەھاتنێک،نەگریانێک ،نەئازارێكیان
نایروخێنێتەوە.باڵەكانی ناشكێن.

لێیان گەرێن
ھێندە سانا نیە رۆژێک دێت
بێ ئێمەیی باڵەكانیان "دەشكنێتەوە"

_____
ئارام ئازاد

كتێبی خامەیەكی جوانەمەرگ
بەرگی دووەم


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
CHeNaZ

با لەوانە گەڕێین Reviewed by Unknown on 8:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.