Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنییەتی کۆششکردن “سەعیکردن” بە منداڵ

بەشێک لە باوان واڕاهاتوون کە بەردەوام دەستبخەنە کاری وانەخوێندنی منداڵەکانیانەوە کە زۆرکات زیانی بۆ ئاستی زیرەکییان دەبێت و تەرکیز لەدەستدەدەن یان توشی کێشەی دەرونی دەکات، باشترە باوان لەکاتی پێویستدا هاوکاری خوێندنی منداڵەکانیان بکەن.

هەردوو توێژەری زانکۆی تەکساس ئۆستن و دیۆک کاریگەری خراپ مامەڵەکردنی باوان لەکاتی یارمەرتیدانی خوێندنی منداڵەکانیان زیانی بۆ بەرهەمی خوێندنی منداڵەکانیان دەبێت، بەڵکو باشترە باوان لەگەڵ کارەکانی ڕۆژانەیان هاوکاری منداڵ بکەن ئەویش بەپێی پێویست بەبێ زیادەڕەویکردن لە فشار خستنەسەری منداڵ و ناچارکردنی بەزۆر وانەکەی بخوێنێت .

ئەم دوو توێژەرە زیاتر مەبەستیان خوێندکارانی ئاستی سەرەتایی و ناوەندییە، کە ئاماژە بەوەدەکەن لەسەر باوان پێویستە بەمجۆرە هاوکاری منداڵەکانیان بکەن لەکاتی وانەخوێندن و کەوتنی لە تاقیکردنەوەکانیدا، هەروەک لە برایت سایدا هاتووە.

باوان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆیاندا جار جارە هاوکاری منداڵەکانیان بکەن لە وانەخوێندن و ببنە پاڵپشتییان کە چۆن وانەکەیان بخوێنن و ئاستی زیرەکییان باشتر بکەن، لەکوێشدا منداڵەکان هاوکاری باوانیان ویست وەکو هاوڕێ هاوکارییان بکەن.

نابێت منداڵ ناچاربکرێت لەو تەمەنە کەمە بەرپرسیارێتی قورس هەڵبگرێت، بەڵکو هەوڵبدرێت هەست بە گرنگی پێدانی ئەرکەکانی بکات و خۆی بتوانێت بەسەر کێشەکاندا زاڵبێت.

کاتێک لە وانەیەکدا دەکەوێت یان لە تاقیکردنەوەکانی نمرەی کەم دەهێنێت نابێت سەرزەنشت بکرێن، لەبری ئەوە لایەنی دەرونیان بەرز بکرێتەوە و هانبدرێن تا لە تاقیکردنەوەی داهاتودا بتوانێت نمرەی بەرزتر بهێنێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چۆنییەتی کۆششکردن “سەعیکردن” بە منداڵ Reviewed by Unknown on 5:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.