Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆبوونەوەی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەڕێوەچوو..

  بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکێشە و گرفتەکانی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی و کەموکوڕییەکانی ناوەندەکانی خوێندن .رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨\٨\٢٠١٨ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕیوبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور و مامۆستا عبدالخالق نوری سەرپەرشتیاری یەکەم و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاری کارگێڕی و پسپۆڕی ،کۆبونەوەی فراوانی سەرجەم بەڕیوبەڕی قوتابخانەکانی سنوری بەڕیوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕیوەچوو .

لەسەرەتای کۆبونەوکەدا مامۆستا عباس محمد ،سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان کرد کە سەرەڕای بونی قەیرانی دارایی و کێشەی جۆراو جۆر ،دڵسۆزانە و نیشتیمانیانە بەردەوام بوین لە دەوامی فەڕمی و پەروەردەکردنی مناڵان و قوتابیان و نەیانهێشتوە بۆ تەنها یەک رۆژیش قوتابیان لەدەوام داببڕێن ،ئاماژەی بەوەشکرد لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەیان بەرێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێز و سوپاسێکی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان کردوە لەبەرامبەر هەڵوێستە نیشتیمانیەکانیان .

بەشێکیتری قسەکانی بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور رێنمایی نوێی لەمیانەی راسپاردە و بڕیاڕەکانی  وەزارەتی پەروەردە  لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و ئەو فۆڕمەی کە وەزارەتی پەروەردە لەم بارەیەوە دابەشیکردووە بەسەر قوتابخانە و مامۆستایان .بەشیکیتری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ دەوامی هاوینەی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و تەواوکردنی ئیش وکارەکانی ئیدارە و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن

لای خۆشیانەوە بەریوبەڕی قوتابخانەکان بە سرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە و بووە خۆشحاڵی بەڕێوبەڕی پەروەردە و مەخموور و ستافی سەرپەرشتیاران .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

کۆبوونەوەی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەڕێوەچوو.. Reviewed by Unknown on 5:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.