Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى پەروەردە پڕۆگرامى تایبەت بە کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان دادەنێت

وەزارەتى پەروەردە
پڕۆگرامى تایبەت بە کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتى پڕۆگرامەکانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەم جار، دەستى پێ کرد بە پەسەندکردن و پێداچوونەوەى ڕەشنووسى کارى بەڵگەنامەیی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان کە وەک پڕۆگرامێکى تایبەتى خوێندن لە پۆلى یەکەمى بنەڕەتییەوە بۆ پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى بۆ ساڵى نوێى خوێندن دەخوێندرێت.
ئەوڕۆ لە هۆتێل دێدەمانى پایتەختى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى و سپۆنسەرى هونەرى و تەکنیکى ڕێکخراوى یونیسێف، سەرۆکى کارى “بەڵگەنامەیی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان” بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و چەندین پسپۆڕ و مامۆستاى زانکۆ دەستى بە کار کرد کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایێنێت.
بەرنامەى وۆرکشۆپەکە بەم شێوەیەى خوارەوە بوو:
ـ وتارى دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان
ـ وتارى ڕێکخەرى یونیسێف کە بەرپرسى پەروەردەیە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
ـ ناساندنى پڕۆژەکە لە لایەن بەڕێوەبەرى پڕۆگرامەکانى وەزارەتى پەروەردە
ـ خستنەڕووى بەڵگەنامەى پڕۆگرامى کارامەیی و بەهاى کۆمەڵایەتییەکان
ـ کارکردن بە گرووپ
ـ گفتوگۆکردن دەبارەى بەشى هاونیشتمانیبوون
ـ گفتوگۆ دەربارەى بەشى مافەکان
ـ گفتوگۆ دەربارەى بەشى کارامەیی
ـ گفتوگۆ دەربارەى بەشى بەهاکان
لە پاش ئەم دوو ڕۆژە و جێبەجێکردنى بەرنامەکەى سەرەوە، پڕۆگرامێکى تایبەت کە دوو ساڵە وەزارەتى پەروەردە بە هاوکارى ڕێکخراوى یونیسێف کارى لەسەر کردووە، دادەنرێت و پاش چاپ ئامادە دەکرێت بۆ خوێندن لە پۆلى یەکەمى بنەڕەتییەوە بۆ پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى.
دکتۆر پشتیوان سادق لە وتەکەى خۆیدا گوتى “ئەمڕۆ دڵخۆشم کە بۆ دەستکەوتێکى گەورەى دیکە لێرە کۆبووینەتەوە کە ئەویش ئیزافەکردنێکى مەزنە لە پڕۆگرامەکان، بەشێک کە گرنگییەکى گەورەى لە بارهێنانى منداڵ و قوتابیانماندا هەیە”. وەزیرى پەروەردە باسیشى لەوە کرد کە پێویستە لاى ئێمە بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ئەولەویەت و پرسى سەرەکى خوێندن هەژمارى بۆ بکرێت، چونکە ئەو بەهایانە پەیوەندییان بە بەهاى ئینسانى و کۆمەڵایەتى تاکەوە هەیە کە ئەمەیش نیشاندەرى ئاستى هۆشیارى تاک و دروستبوونى کۆمەڵگەیەکى بە پڕەنسیب و پێشکەوتووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتى پەروەردە پڕۆگرامى تایبەت بە کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان دادەنێت Reviewed by Unknown on 3:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.