کچێک لەکاتی ئاھەنگی دەرچوونی لە کۆلێژ وێنە لەگەڵ تیمساحێک دەگرێت و ناترسێت خۆشی دەوێت
کچێک لەکاتی ئاھەنگی دەرچوونی لە کۆلێژ وێنە لەگەڵ تیمساحێک دەگرێت و ناترسێت خۆشی دەوێت
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کچێک بڕیار دەدات وێنەی ئاهەنگی دەرچوونەکەی زۆر جیاواز بێت، ئەویش بە گرتنی وێنە لەگەڵ تیمساحدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” bbc” ماکێنزا نۆڵاند کچە خوێندکاری ئەمریکی لە بەشێک دەخوێنێت تایبەتە بە سروشت و ماسی، بەهۆی خۆشەویستی خۆیەوە بۆ بەشەکەی بڕیار دەدات لەگەڵ تیمساحێکدا وێنە بگرێت کە درێژییەکەی چوار مەتر بوو.
ئەم کچە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەم تیمساحە بەخێودەکات و گرنگییەکی تایبەتی پێدەدات، هەرچەندە ئەم بارودۆخە بە مەترسیدار ناودەبرا، بەڵام ئەم کچە ئەوەی ڕوونکردەوە کە هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی ژیانی کێوی دەکات و بەردەوام ویستوویەتی مار و تیمساحی هەبێت.
ئەم خویندکارە ئەوەی ڕوونکردەوە کە دەیەوێت پاش دەرچوونیشی زیاتر گرنگی بدات بە ئاژەڵان و زانیاری زیاتری دەربارەیان هەبێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: