Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوو مامۆستا بڕی ١٠ ملیۆن دینار دەگێرنەوە بۆ بانک کە بە هەڵە وەریانگرتبوو

لە کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە شاری هەولێر، دوو مامۆستا یەکی بڕی ٥ ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کارمەندی بانکەی کە بە هەڵە مووچەکەی مامۆستایانی قوتابخانەکانیان لێ وەرگرتبوو.

مامۆستا ئەحمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەی سانای هاوڕێی بنەڕەتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی سنوری هەولێر لەم بارەیەوە گووتی “ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان و دابەشکردنی بەسەر مامۆستایاندا بڕی ٥ ملیۆن دینار بە هەڵە زیادبووە کە ئەو فەرمانبەرە هەژارە هەڵەی کردبوو کە ڕەنگە موچەکەی ٥٠٠ هەزار دینار بێت و زەرە و دەبێت خۆی قەرەبووی بکردایەتەوە”.

هاوکات مامۆستا جەبار ساڵح بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنە سڵاوەی بنەڕەتی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مووچەی مامۆستاکانی قوتابخانەکەی دابەشکردووە، زانیویەتی ٥ ملیۆن دینار زیادەی لە کاتی وەرگرتنی موچەی مامۆستاکانی وەرگرتووە، بۆیە دەستبەجێ گێراویەتەوە بۆ بانک.

ئەو  دوو مامۆستایە ئاماژەیان بەوەکرد، کارمەندانی بانک زۆر سوپاس گوزاری ئەو هەڵوێستەیان بوون.

مامۆستا ئەحمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەی سانای هاوڕێی بنەڕەتی ڕاشیکەیاند، ئێمە خۆمان گیرمانخواردووە بە دەست بێ مووچەیی و گەندەڵییەوە، بۆیە دەبێت هەر هەڵوێستی لەو شێوەیە لە مامۆستایان چاوەڕێ بکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

دوو مامۆستا بڕی ١٠ ملیۆن دینار دەگێرنەوە بۆ بانک کە بە هەڵە وەریانگرتبوو Reviewed by Unknown on 8:17:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.