Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەم نیشانانە بزانە بە شێوازێکی هەڵە منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت

دایکان و باوکان بە هەر جۆرێك مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەیاندا بکەن و پەروەردەی بکەن بەو جۆرە منداڵەکە کەسایەتی دروستدەبێت و مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکە دەکات.

ماڵپەڕی “العربیة” ئاماژەی بە چەند نیشانەیەك کردووە لە شێوازی مامەڵەکردنی منداڵدا کە ڕەنگدانەوەی شێوازی پەروەردەکردنیەتی، بەمجۆرە

١. منداڵەکەت ئیرەیی دەبات، چونکە تۆ پشتگوێی دەخەیت.

٢. منداڵەکەت بێزارتدەکات چونکە تۆ لەباوەشی ناکەیت و ماچی ناکەیت.

٣. ڕێزی کەسانی دیکە ناگرێت، چونکە تۆ دەنگ بەرزدەکەیتەوە بەسەریدا.

٤. منداڵەکەت شەرمنە چونکە تۆ سەرقاڵیت و گرنگی پێنادەیت.

٥. پارە بە دزییەوە دەبات چونکە فێرتنەکردووە هەوڵبدات و بەدەستیبهێنێت.

٦. هەمیشە توڕەدەبێت چونکە تۆ وەسفی ناکەیت و بەردەوام لێی توڕەدەبیت.

٧. منداڵەکەت ترسنۆکە چونکە بەردەوام لە هەموو شوێنێك پشتگیری لێدەکەیت.

٨. بڕوای بە خۆی نییە چونکە هیچ پشتگیری ناکەیت.

٩. زۆر درۆ دەکات چونکە تۆ زۆر بە توندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەیت.

١٠. بە قسەت ناکات چونکە بەردەوام داوای شتی زۆری لێدەکەیت



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەم نیشانانە بزانە بە شێوازێکی هەڵە منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت Reviewed by Unknown on 10:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.