Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ھەواڵەکی بەپەلە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکات، ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا، تا له‌ ڕێگەی پەروەردەی شاره‌كان به‌سه‌ر خوێندنگە و قوتابخانەکان دابه‌ش بكرێت و، ئه‌وانیش بیگه‌ێننه‌‌ ده‌ستی خوێندكاران و قوتابیان.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ واده‌ی ڕاگه‌یاندن و كاراكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌ڕێگه‌ی (زانكۆلاین، سیستمی ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2/8/2018) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی  سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا، بۆیه‌ ده‌رچوان ده‌توانن لەهەفتەی داهاتوه‌وه‌  سه‌ردانی قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌كانیان.

وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەکات ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشی له‌لای خۆیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئەو (بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ)ه‌ی، کە وه‌ریده‌گرن دەتوانن داواكاری بۆ وه‌رگرتن له‌ بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان پێشكه‌ش بكه‌ن.

عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵه‌كانی دیكه‌ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ به‌هه‌مو شێوازه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، سیستمی ڕاسته‌وخۆ، پارالێل و ئێواران) له‌ناو یه‌ك سیستم ناویان تۆمار ده‌كرێ و ته‌نها به‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌ی كه‌ وه‌ری ده‌گرنه‌وه‌ ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و، دواتریش ناوه‌كانیان له‌ شوێنی وه‌رگرتنه‌كانیان بدۆزنه‌و



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ھەواڵەکی بەپەلە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادەیی Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.