یه‌كێتیی مامۆستایان ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه بۆ مامۆستایان
مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ئه‌و مامۆستایانه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه تائه‌وكاته‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یان به‌كۆتادێت، ئه‌وكات ده‌توانن په‌یوه‌ندیی بكه‌نه‌وه”.
وتیشی:”مامۆستایان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتبێت و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بكه‌ن، ناتوانن كۆتایی به‌مۆڵه‌ته‌كه‌یان بهێنن ته‌نها به‌بڕیاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌توانرێت مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”.
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك مۆڵه‌تی بێ موچه‌ی پێشتر كردبێت بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018، ته‌نها له‌دوو حاڵه‌تدا ده‌توانێت، ئه‌ویش ده‌بێت مامۆستاكه كاتی خانه‌نشینبونی هاتبێت یان حاڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌بێت مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وكات ده‌توانێت ده‌ستبه‌كاربێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت:”ئه‌و مامۆستایانه‌شی مۆڵه‌تی دایكایه‌تیان وه‌رگرتوه، پێدانی موچه‌كانیان به‌رده‌وامه‌و هه‌ركاتیش بیانه‌وێت ده‌توانن كۆتایی به‌مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بهێنن و په‌یوه‌ندیی به‌خوێندنگه‌كه‌یانه‌وه بكه‌نه‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: