وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند دوو کۆلێژی پزیشکی نوێ لە زانکۆکانی گەرمیان و زاخۆ دەکرێنەوە
د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دوو کۆلێجی پزیشکی نوێ لە زانکۆکانی گەرمیان و زاخۆ دەکرێنەوە.
ئەم ساڵ گۆڕانکاری لە سیستمی خوێندنی تەواوی کۆلێجە پزیشکییەکان هەرێمدا دەکرێت.
لە مەراسیمی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی ئەمنی و ستراتیژی، یوسف گۆران ڕاشیگەیاند، پێشتر سیستمی خوێندنی پزیشکی بەشێوەیەک بووە، سێ ساڵی سەرەتا تەنیا وانەی گوفتاری خوێنراوە و وانەی کرداریش لە دوو ساڵی کۆتایی، بەڵام لە سیستمی نوێدا هەر لە ساڵی یەکەمەوە خوێندکار وانەی گوفتاری و کرداری پێکەوە دەخوێنێت.
وتیشی، سیستمەکە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر جێبەجێکراوە و هەوڵی ئەوە دەدەن، ئەمساڵ تەواوی کۆلێژە پزیشکییەکان بگرێتەوە، بەو دوو کۆلێژە نوێیەی لە زانکۆی گەرمیان و زاخۆ دەکرێتەوە.
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا باسی لە ئاستی زانکۆکانی هەرێم کرد و وتی، ئاستی زانکۆکانی هەرێم بەراورد بە عێراق و ناوچەکە بەرەوپێش چووە، زانکۆکانی هەرێم لەسەر ئاستی عێراق لە پێشی پێشەوەن.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: