Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لەقوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی

رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لەقوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر رێنماییەكانی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لەقوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی دەخاتەروو

بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەكێشەو كەموكوڕی و داواكارییەكانی قوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی، هەروەها ئەو قوتابخانانەی كە خواستی زۆریان لەسەرە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر باسی لەوەكرد كە بەگوێرەی رێنماییەكان قوتابیان وەردەگیرێن، روونیشیكردەوە كە “كوڕو كچی شەهیدانی شەڕی داعش بێ مەرج وەردەگیرێن”.
رۆژی سێشەممە بەرواری ١٠-٧-٢٠١٨ لەدیوانی پەروەردە، مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو بەئامادەبوونی مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا) بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێرو بە ئامادەبوونی مامۆستا (سەدرەدین خۆشناو) یاریدەری سەرپەرشتیاری یەكەم لەهەمانكاتدا سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی قوتابیانە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی و ئەو قوتابخانەی كە خواستی زۆریان لەسەرە كۆبووە.
لەم كۆبوونەوەدا مامۆستا بەشدار عەبدولخالق تیشكی خستەسەر ئەو گرفتانەی كە دێنە بەردەم وەرگرتنی قوتابیان بەتایبەت لە قوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی، بۆیە لەنزیكەوە تاوتۆێی ئەو رێنمایی و خاڵانەیان كرد كە ساڵانە بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەردەچێت.
بەگوێرەی رێنماییەكانی وەرگرتنی قوتابیان لەم جۆرە قوتابخانانە كوڕو كچی شەهیدانی شەڕی داعش بێ مەرج وەردەگیرێن، هەروەها بۆ وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (٧) ئەوا نمرەی پۆلی شەشی بنەرەتی تەنها لە (٣٠%) هەژمار دەكرێت و (٧٠%) لەسەر ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەك دەبێت لەبابەتەكانی (كوردی، ئینگلیزی، بیركاری، زانستەكان).
هەر لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەدا ئاماژە بەوە كرا كە گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان بۆ ئەم قوتابخانانە بەهیچ شێوەیەك نابێت جگە لە پۆلی (٧)ی بەپێی رێنمایی. سەبارەت بەوەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (١)ی بنەرەتی لەرێگای پڕكردنەوەی فۆرمێكی تایبەت دەبێت كە لەقوتابخانەكان دابەشدەكرێت و پاش گەڕانەوەی ناوەكانیان لەبەرواری دیاریكراو بەپێی تیروپشك منداڵ وەردەگیرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەكرا كە ئەو قوتابیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دوای یەكسانكردنی بروانامەكانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وەردەگیرێن و قوتابیانی دەرچووی پۆلی (٦) بنەرەتی لەقوتابخانەی شیلانی بنەرەتی بێ مەرج لەدواناوەندی توانای خوێندنی ئینگلیزی وەردەگیرێن.
جێگەی باسە سەرجەم كارەكانی وەرگرتنی قوتابیان لەرێگای لیژنەی هاوبەش سەرپەرشتی دەكرێت و بەرێوەبەری قوتابخانەكان بەرپرسن لە جێبەجێكردنی ئەم رێنماییانە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لەقوتابخانەكانی سیستەمی ئینگلیزی Reviewed by Unknown on 11:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.