وەزیری خوێندنی باڵا مژدەی خۆش بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی12ی كەركوك ڕادەگەیەنێت ئەمساڵیش لە هەرێم وەردەگیرێن
وەزیری خوێندنی باڵا مژدەی خۆش بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی12ی كەركوك ڕادەگەیەنێت ئەمساڵیش لە هەرێم وەردەگیرێن
بەئامانجى کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانى هەرێم، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاردرا وەک ساڵانى پێشوو سەرجەم خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى كوردستان وەربگیرێن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە سایتی پۆلی12 ی رایگەیاند: ماوەى چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: بۆ ئەم ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢١٠٩) وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنى سەرجەم خوێندکارانى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (٢٠١٨-٢٠١٩).
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند كەركوك و ناوچه دابراوه‌كانی له كوردستان شایسته‌ی خزمه‌تن له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، به‌م شێوه‌یەش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوی ناوچەکە توانرا ده‌رچوانی خوێندنی كوردی هه‌مان مافی ده‌رچوانی هه‌رێمیان هه‌بێت و، به هه‌مان مه‌رج له زانكۆكانی هه‌رێم وه‌ربگیرێن، بەوەش توانرا كێشه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان له زانكۆكانی هه‌رێم به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت،
هەروەک وتیشى لەکابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تا ئێستا نزیکەى (٥٠٠٠) پێنج هەزار خوێندکارى ناوچە دابڕاوەکانى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم وەرگرتووە، کە ئەمەش واى کرد ببێتە هاندانێك بۆ خانه‌واده کوردەکانى كەركوك تا منداڵانی خۆیان بۆ خوێندنی كوردی بنێرن و خوێندنى کوردى لەو ناوچانە به‌رده‌وامی پێبدرێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: