Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەم زووانە زنجیرە سیمینارەکانی پەیجی پۆلی12 دەست پێدەکات بە داتای نمرەکانی ئەمساڵ نەک سیمیناری ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی

بەم زووانە زنجیرە سیمینارەکانی پەیجی پۆلی12 دەست پێدەکات بە داتای نمرەکانی ئەمساڵ نەک سیمیناری ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی

ئەم قوتابیانەی ساڵانی پێشوو دەزانن لە سیمینارە گەورەکان چیان بۆ کرا،چیمان بۆ کردن و چیمان نیشان دان ساڵی ڕابردوو پەیجی پۆلی12 لەگەڵ بەڕێز زانکۆی کوردستان ھەولێر گرێبەستێکی ھەبوو بەھۆی متمانەیی پەیجەکەی ئێمە ھەزاران قوتابیمان بۆ کۆکردنەوە-داتامان لابوو نمرەکان ڕیزبەندی لە بەرزەوە بۆ نزم بۆیە قوتابیان ڕوویان تێکردین ئەگەر داتای نمرەکان نەبوایە یەک قوتابی ئامادەی سیمینارەکە نەدەبوو.لەگەڵ ڕێزمان بۆ زانکۆی کوردستان چونکە قوتابی بە دوای نمرەی خۆیدا دەگەڕا ڕاستە زانکۆی کوردستان زانکۆیەکی شازە نکۆڵی لەوە ناکرێت بەڵام ئایا مناڵە ھەژار لەم زانکۆیە دەتوانێت بخوێنێت.پارەی ئەم زانکۆیەی ھەیە ئەمە لەلایەک لەلایەکی تر و بۆ ئەمساڵ بە ھۆی گەورەبوونی ئێمە گرێبەستی ڕێکلامیمان بۆ ھیچ زانکۆیەکی ئەھلی نەکردووە و ناشیکەین.ئێمە گەورەترین متمانەیی قوتابیانن تەنھا ئێمە داتای نمرەکانمان لایە ساڵی پار لامان بوو ھەزاران قوتابی مێوانی ھۆڵی میدیا بوون لە ھۆڵی زانکۆی کوردستان بە ھەمان شێوە ھەزاران قوتابی بۆ بینینی نمرەکان ھاتبوون قوتابی بۆ قسەی ئێمە نەھاتبوو بۆ نمرە ھاتبوو چ ئیشی بە قسەی ئێمەیە خۆی ئەگەر بیەوێت زۆرترین زانیاری بە دەست دەھێنێت قوتابی ئیشی بە ڕیزبەندی نمرەی خۆیەتی نەک قسەی ئێمە.لە  ئێستاشی لەگەڵدابێت وێنەکانی سیمیناری ئێمە بۆ ڕێکلامی ئەمساڵ بەکاردێت کەس ناتوانێت ھەمان کاری ئێمە ئەنجام بداتەوە لە سیمینارەکان بەھەمان شێوە قوتابی بۆ بینینی نمرەکانی خۆی ھاتبوو نەک بۆ بینینی چاوی جوانی ئێمە قوتابی وێلە بۆ ئەوەی بزانێت نمرەکەی چەندەم قوتابیە لە شارەکەی سیمینار بۆ سوود دەکەین نەک بێین سیمینار بکەین بۆ ڕێکلامی زانکۆی ئەھلی ئینجا ھەر زانکۆیەک بێت بەم زووانە لە ھۆڵی میدیا بۆ سێ یەم ساڵ لەسەر یەک گەورەترین سیمینار بە بەشداری ھەزاران قوتابی و ئامادەبوونی خودی جەنابی وەزیری پەروەردە ئەنجام دەدەین.نمرەی ھەموو قوتابیەکان نیشان دەدەین بەراوردی دەکەین ئایا نمرە نزمە یان بەرز ئایا ئەم قوتابیانەی ئامادە دەبن لە ھۆڵ نمرەکەیان لە چ نزیکە نیشانی دەدەین.بەمە دەڵێن سیمینار سوود بە قوتابی بگەیەنیت بۆیە ئاگاردارتان دەکەینەوە،بەشداری ھیچ سیمینارێکی بێ سوود مەکەن.کات مەکوژن سەردانی زانکۆ حکومیەکان بکەن ھەموو کات دەرگە واڵایە لەم ماوەیەش بفەرموو بۆ ھۆڵی میدیا داتای نمرەکان ببینە ھەر ھەموو کوردستان چاوەڕوان بن

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەم زووانە زنجیرە سیمینارەکانی پەیجی پۆلی12 دەست پێدەکات بە داتای نمرەکانی ئەمساڵ نەک سیمیناری ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی Reviewed by Unknown on 9:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.