Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە ھەڵە قوتابیەکی پۆلی12ی ئامادەیی لە ھەولێر دەکرێت بە یەکەمی ھەرێم

بە ھەڵە قوتابیەکی پۆلی12ی ئامادەیی لە ھەولێر  دەکرێت بە یەکەمی ھەرێم

وەزارەتی پەروەردە دان بەوەدا دەنێت كە ئەمساڵ تەنها یەك خوێندكاری بەشی زانستی 12ی ئامادەیی، یەكەمی سەر ئاستی هەرێم بووە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: وەزارەت وتویەتی كە بەهۆی هەڵەی چاپ، خوێندكاری دووەمیان بە یەكەمی دووبارە راگەیاندووە.

پەروین محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەی لەسەر یەكەمی دووبارەی زانستی داوە، كە هەڵەیەكی تەكنیكی بووەو یەكەمی زانستی تەنیا یەك خوێندكارە، ئەویش لەپارێزگای سلێمانییە.

وتیشی: “لەڕێوڕەسمەكەدا وتیان یەكەمی زانستی دووبارە هەیە، بەڵام بەئێمە وتراوە ئەوە هەڵەیەك بووە لەچاپی وەرقەكان كە نمرەی یەكەمی زانستی بۆ دووەمیش دانراوە، بۆیە هەڵەیەكی چاپ بووە”.

پەروین محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن وەزارەتەوە هیچ خەڵاتێك بەسەر یەكەمەكاندا دابەشنەكراوە، بەڵام رەنگە لەڕۆژانی داهاتوودا لەسلێمانی خەڵات بەسەر یەكەم و دووەم و سێیەمەكاندا دابەشبكرێت.

رۆژی 27ی 6ی 2018، لەكاتی رێوڕەسمی راگەیاندنی ناوی یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێم لەهەردوو قۆناغی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی، یەكەمی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم تەنیا یەك خوێندكار بووە لەشاری سلێمانی، بەڵام لەڕێوڕەسمەكەدا دووەمی زانستی كە لەشاری هەولێر بووە، بەیەكەمی دووبارە خوێندرایەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بە ھەڵە قوتابیەکی پۆلی12ی ئامادەیی لە ھەولێر دەکرێت بە یەکەمی ھەرێم Reviewed by Unknown on 8:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.