Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پێنجوێن خۆی خنکاند.

وتەبێژی تەندروستی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پێنجوێن بە پەت خۆی خنکاند.

لوقمان لەتیف وتەبێژی تەندروستی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٨، تەرمی گەنجێکیان هێناوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پێنجوێن کە بە پەت خۆی خنکاندبوو.

ئاماژەی بە ئەوەشکرد” لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنەوە پشکنینی بۆ کراوە تەنها ئاسەواری پەتەکە بە ملیەوە دیاربووە، هیچ شوێنەوارێکی لێدانی پێوە دیار نەبوو و دیاربووە خۆی خنکاندووە”.

 ئەوەشی ڕاگەیاند، تەرمەکە لە شوێنی مردوو شۆر لەناو مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە قەزای پێنجوێن بە هەڵواسراوی دۆزاوەتەوە، تەمەنی گەنجەکە  ١٧ ساڵە و  ناوی (محەمەد کەمال عەبدوڵا)یە.

هاوکات حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە تادێت بە شێوەیەکی گشتی ئەو ڕووداوانە لە شار و شارۆچەکانی هەرێم ڕوویان لە زیادبوون کردووە تەنها لەماوەی سێ رۆژیشدا ئەمە سێیەمین حاڵەتە ڕووبدات.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پێنجوێن خۆی خنکاند. Reviewed by Unknown on 5:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.