Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو تازەپێگەشتوەی توشی نەخۆشی شەکرە بو بوو .


ئەو تازەپێگەشتوەی توشی نەخۆشی شەکرە بو بوو .
( تیپی تۆپی پێ ی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشی سیدصادق )

بیرمە ئێوارەی ٢٠١٨/١/٢٣ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیم بۆ هات و پاش وەڵامدانەوە و گوێ ڕادێران بۆی بۆم دەرکەوت کە خاوەن نەخۆشێکەو نەخۆشەکەیان توشی نەخۆشی بوەو هانای بۆ من هێناوە کە فریای بکەوم ، ئەو بەدەنگێکی بزڕکاو پێی وتم کوڕەکەمان لەو پەڕی تەندروستیدا ڕادەستی دکتۆری تایبەتیمان کرد بۆ ئەوەی بەردەوام لە تەندروستیەکی باش بێت چونکە ئەمانزانی وەرزی سەرماو سۆڵە بەڕێوەیە و کوڕەکەی ئێمەش بەرگری کەمە و ئەزمونی خۆپاراستنی زۆر لاوازە ، بۆیە پێشبینی توشوبونی پەتایی هەڵامەت چاوەڕوانکراو بوو ، ڕۆژانی هاوینمان بەڕیکرد و لەسەرەتایی وەرزی پایزدا چەن ئاماژەیەک لە کوڕەکەماندا دەرکەوتن بەڵام جەنابی دکتۆر وتی ترسی نیە و هەمووشت لەژێر کۆنترۆڵە ، بەدرێژایی وەرزی پایز کوڕەکەمان لەبری ئەوەی لەژێر چاودێری دکتۆری تایبەت بەهێز بێت بەرەو پوکانەوە دەڕۆشت بۆیە لەگەڵ یەکەم شەپۆلی وەرزی سەرماو سۆڵەی زستان کوڕە خۆشەویستەکەمان سەرجێگە کەوت و کاریگەری ڕۆژانی پایز هەرزوو لەسەری دەرکەوتن و نیشانەگەلێک دەرکەوتن کە لە نیشانەی پەتای هەڵامەت نەدەچوون، سەرەڕای تێپەڕینی شەپۆلە بەهێزەکەو ڕەوینەوەی هەور و دەرکەوتنی ئاسۆی ئاسمانی ساماڵ بە هیوای دەرکەوتنی تیشکی زێڕینی هەتاو ، کەچی بەدەرکەوتنی تیشکی هەتاو کە هیوای ئێمەبوو لەبری گەشانەوە کوڕەکەمان تەواو پوکایەوە ، بۆیە ئیتر تێگەشتین کە کوڕەکەمان نەخۆشەو دکتۆریش وورد نەبوە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی نەخۆشەکەی ئێمە . بۆیە ئێمەش دەست بەرداری جەنابی دکتۆر بوین و لەتاو لاوازی و شەکەتی ڕەنگە تۆزێکیش لێی توڕە بوبین .


ئێستا پەنامان بۆ تۆ هێناوە و هیوامان پێتە بتوانی ئەم جگەر گۆشەیەمان بۆ چارە بکەی ، چونکە ئەندامانی خێزان و خزم و کەس و کار تۆ بەشیاو دەزانن.
منیش پێشنیاری هەندێ دکتۆری ترم بۆ کردن چونکە بارودۆخی نەخۆشێک لەوەها کاتێکی زۆر هەستیار و نەبونی هیچ زانیاریەکی لە پێشینەیی تەندروستی نەخۆشەکە زۆر مەترسیدارە بەرپرسیاریەتی چارەسەرکردنی لە ئەستۆ بگریت .
بۆیە ئەوان سەرجەم ئەو دکتۆرە بەڕێزانەی تریان ڕەتکردوە، دەکرێ لەپێش پەیوەندی کردن بە منەوە پەیوەندیان بە دکتۆری تر کردبێت بۆ چارەسەری نەخۆشەکەیان بەڵام من لەو بارەیەوە هیچ ئاگادار نیم 
بەهەر حاڵ پاش سور بونی ئەوان بڕیارماندا بە پشتیوانی خوای گەورە ئەو کارەقورسە لە ئەستۆ بگرین و هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشەکە بدەین .


پاش ئەوەی بەرواری ٢٠١٨/١/٢٥ لە نزیکەوە نەخۆشەکەمان بینی چ نەخۆشێک؟! تەنانەت هیوای بەژیان نەمابوو هەندێک پرسیارمان لە کەسە نزیکەکانی کرد و هەندێ نیشانەشمان لە خودی نەخۆشەکە بەدی کرد کە نەخۆشی داماو نە پەتایی هەیە و نەئەنفلۆزای وەرزی بەڵکو توشی نەخۆشی شەکرە ( بەرزبونەوی ڕێژەی شەکر لەناوخۆێن ) بوە.
چونکە پەنکریاسی ڕێژەی پێویست لە ئەنسۆلین ناڕژێنێتە ناو خوێن بۆ هاوسەنگ کردنی ڕێژەی شەکر لە ناو خوێندا ، ڕۆژی دواتر هەندێک پشکنینی ترمان بۆ ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە نەخۆشی شەکرە کاریگەری خراپی کردوەتە سەر کۆئەندامەکانی تری جەستەی و تەنانەت سیستەمی خۆراکی ڕۆژانەشی زۆر نا تەندروست بوە .
بۆیە سەرەتا هەندێ چارەسەری خێرامان بۆ نەخۆشەکە دانا کە بریتی بوون لە :
ـ ڕێکخستنەوەی ژەمە خواردنەکانی 
ـ لابردنی ئەو خۆراکانەی کە پێکهاتەی شەکریان تێدا بوو .
ـ خستنەژێر باری توندی نەخۆشەکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی و جوڵەی ڕێکخراوی ڕۆژانە.


پاش ئەمە دەستەیەکی پزیشکی باشمان پێکهێنا بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێز کردنەوەی لاوە بێهێزەکە ، لەسەرەتاوە هەرچەندە نەخۆشکە زۆر قورس بوو بۆی بەڵام باش لەگەڵ ڕێنماییەکان دەڕۆشت بەڵام هێشتا گرفتمان هەبوو لە کوالیەتی ئەو دەرمانانەی کە بەکارمان دەهێنان ، دوای تاقیکردنەوەی چەند جۆرێکی دەرمانی بیانی و زیاد کردنی هەندێ دەرمانی تری لۆکاڵی گەشتینە جۆرێکی باش کە کاریگەریان هەبوو لەسەر دابەزاندنی ڕێژەی شەکرەکە ، لەسەرو بەندی ئەم چارەسەرەدا هەندێک جار ڕێژەی شەکرەی نەخۆشەکە بەرز و نزمی دەکرد چەند یاریدەرێکی پزیشک کە چاویلکەی ڕەشی کورتبینیان لە چاودا بوو وە هەندێکیان ئەزمونی دەمی بێ کرداریان سەری لێشێواندبوون ، وەبێ ئاگا بوون لەوەی ئەوان هێشتا یاریدەدەری پزیشکن و کاری پزیشکی بەوان ئەنجام نادرێت دەستیان دەکرد بە قسەی بێ بنەما لەسەر دکتۆری چارەسەر ، زۆر هەژار بوون لەوەی کە نەخۆش بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە پێویستی بە کاتی تەواوە بۆ ئەوەی کاریگەری باش بوون و ڕاگرتنی ئاستی شەکر لە خوێندا جێگیر بکرێت .
پاش تێپەڕبوونی شەش هەفتە کاریگەری چارەسەرەکەمان بەدەرکەوت لەسەر نەخۆشەکە و سوپاس بۆ خوا قۆناغی سەختی زستانی مەترسی تێپەڕاند و گەشتە بەهاری سەوز تەنانەت نەخۆشەکە هێندە هیوای بۆ گەڕابویەوە بە جۆرێک کەوتبوە گەشت دەیویست قەرەبوی ئەو ڕۆژانەش بکاتەوە کە لەسەرەتایی زستاندا لەسەر جێگە لەدەستی دابوو 
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ ٢٠١٨/٥/١ تەندروستی نەخۆشەکە لەو پەڕی باشیدایە وتەنانەت پەنکاریسیشی کەوتوەتەوە کار ، 
خۆشحاڵ بووم توانیمان بە هەموومانەوە ( دەستەی پزیشکی و خاوەن ماڵ و ئەندامانی خێزانی نەخۆش و خودی نەخۆشەکە و دڵسۆزانی نەخۆشەکە ) چارەسەری ئەو تازەپێگەشتوە بکەین و خەندە بگەڕێنینەوە بۆ سەر لێوەکانی .
هەزران جار سوپاس بۆ پەروەرین .

 

صلاح محمد عمر

ڕاهێنەری یانەی وەرزشی سەیدسادق

خوێندکاری دکتۆرا لە زانستی ڕاهێنان

 

       



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو تازەپێگەشتوەی توشی نەخۆشی شەکرە بو بوو . Reviewed by Unknown on 11:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.