Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆیەکى کوردستان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی(ئایزۆ) بەدەست دەهێنێت

لەبەر ڕۆشنایى جێبەجێکردنى کارەکانیان بەسیستمى دڵنیایى جۆرى و، ڕایکردنى کارەکانی بەڕێوەبردنى بەشێوازى ئەلیکترۆنى، کە هاوشێوەى زانکۆ پیشکەتوەکانى جیهان، زانکۆى ئیشک بڕوانامەى (ئایزۆ)ى پێبەخشرا.

وەرگرتنى ئەم بڕوانامەیە بەژمارە (9001:2015) لە ڕێکەوتى (٣١/٥/٢٠١٦) لەلایەن زانکۆى (ئیشک)ەوە دواى هەوڵە بەردەوامەکانى ستافى ئەو زانکۆیە دێ، کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانیان بەشێوەیەکى باشتر، پێشتریش ئەو زانکۆیە زانكۆكه‌مان بڕوانامه‌ی ئایزۆی ژماره‌ (9001:2008) به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ بواری خوێندنی باڵا و ڕاهێنان.

دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ هه‌م سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زانکۆکە، لەهەمان کاتدا ئه‌ركیشیان قورستر ده‌کات‌ تا لە هەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زیاترى زانکۆکەیان بەردەوام بن.

لە بەرامبەر بەدەستهێنانى ئەو زانکۆیە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پیرۆزبایى لە د.ئیدریس هادى سەرۆکى زانکۆى ئیشک و ستاف و کارمەندانى زانکۆکە کرد، هیواشى خواست لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەى هەبێ لەسەر ئاستى پێشکەوتنى زیاترى زانکۆکەیان.

بڕوانامه‌ی (ئایزۆ) به‌ گوێره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ كاروباری كارگێری و به‌ڕێوه‌بردنی دڵنیایی جۆرییه‌ له‌ سیستمی كاركردندا. له‌م سیسته‌مه‌دا، ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌رێوه‌بردن ده‌بێته‌ هۆی ڕاییكردن و ڕاپه‌راندنی سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانی دڵنیایی جۆری و به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

زانكۆیەکى کوردستان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی(ئایزۆ) بەدەست دەهێنێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.