وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوە دەربارەی شێوازیی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی شێوازی نوێی وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگەکان دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕێنمایی نوێ بۆ شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکرێت
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، “تائێستا شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕانەگەیەنراوەو چاوەڕواندەکرێت ڕێنمایی نوێ دەربکرێت”.
وتیشی:”جگەلەوەش تائێستاش بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەکۆلێژو فاکەڵتیەکان نەدراوە”.
بەرپرسەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکراشیکرد، “ساڵانە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگاکان وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێ دەردەکرێت و کاری پێدەکرێت، بەڵا مەرج نییە ئەو ڕێنماییانەی تایبەتن بەوەرگرتنی خوێندکاران دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بێت، بەڵکو ھەرکات ڕێنماییەکان لەوەزارەت بەکۆتاھات، ئەوکات ڕادەگەیەنرێت”.
سەبارەت وەرگرتنی ژمارەی خوێندکارانیش لەساڵی نوێی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان، بەرپرسەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیکردەوە، “بەھەمانشێوە دوای دەرکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەت، ئەو بابەتەش یەکلادەکرێتەوە”.
لێدوانەکەی عەباس ئەکرەم لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو ٣٧٧ بەشی زانستی بەسیستەمی وەرگرتنی ڕاستەخۆی زانکۆیی خوێندکاریان وەرگرت، ئەوە جگە لەکۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانیی و کیمیاو کۆمپیوتەر لەکۆلێژەکانی زانست.
- page_poli12
- 07507335555
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوە دەربارەی شێوازیی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
Reviewed by Huseein
on
1:46:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: