Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامارەکانی گەڕی یەکەمی جامی جیهانی ٢٠١٨

گەڕی یەکەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕوسیا کۆتای هات و هەندێک ئامار و داتای تر تۆمارکران، گەڕی یەکەم ١٦ یاری لە نێوان ٣٢ هەڵبژاردەی جیهان ئەنجامدرا کە بەسەر ٨ گروپ دا دابەشکرابوو.

لەو ١٦ یاریەدا ١٣ هەڵبژاردە توانیان ٣ خاڵ کۆ بکەنەوە و شەش هەڵبژاردەش لە ٣ یاریدا یەکسان بوون.

– ژمارەی گۆلەکان ٣٨ گۆڵ.
– خێراترین گۆل گۆلی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو لەخولەکی ٤ تۆماری کرد بەلێدانی سزا.
– زۆرترین گۆل لەیاری نێوان پڕتوگال و ئیسپانیا تۆمار کرا ٦گۆڵ.
– هەڵبژاردەی ڕوسیا زۆرترین گۆلی تۆمار کرد ٥ گٶڵ.
– کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە تۆمار کردنی ٣ گۆل یەکەم ڕیزبەندی گۆڵکارانە.
– ژمارەی کارتە زەردەکان ٤٩ کارت و ١ کارتی سور ئەویش درایە کارلۆس سانشێزی یاریزانی کۆڵۆمبیا لە خولەکی ٣ دەرکرا
– زۆرترین کارت لە یاری نێوان بەلجیکا و پەنەما بوو کە ٨ کارتی زەرد بەرز کرایەوە.
– تاکە یاری کە هیچ کارتی تێدا بەرز نەکرایەوە یاری نێوان ئایسلەندا و ئەرجەنتین بوو.
– نۆ٩ لێدانی سزا هەژمارکرا و ٢ لێدانی سزا لەدەست دران ئەویش میسی و کریستیان کویڤا بوون.
– ٣ گۆڵی کوشندە تۆمارکران ئەویش عەزیز بوهدوزی یاریزانی مەغریب لەخولەکی ٩٥+ لەخۆیانی تۆمارکرد و بەئەنجامی ١-٠ دۆران بە ئێران، هاری کین لە خولەکی ٩٢+ لە تونسی تۆمار کرد و بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتن. خۆسێ ماریا خیمینێزی یاریزانی ئۆڕگوای لەخولەکی٨٩ لە مصڕی تۆمار کرد و بەئەنجامی ١-٠ سەرکەوتن.
– تەنها یەک هاتریک تۆمارکرا ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بوو.

 

ئا/محممد مەحاڵی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئامارەکانی گەڕی یەکەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ Reviewed by Unknown on 9:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.