Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی وزاری بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى پەروەردە

بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى تاقیکردنەوە وەزارى و نیشتمانییەکانى هەردوو پۆلى ١٢ى ئامادەیی و ٩ى بنەڕەتى لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین.
جێگەى شانازیى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردە و هەموو لایەکە، کە لەم کاتە هەستیار و لەم دۆخە قورسە ئابوورییەى هەرێمى کوردستان، پڕۆسەیەکى نیشتمانى و هەستیارى وەها گەورە بەڕێوە دەچێت کە تیایدا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار قوتابی و خوێندکار بە چاودێرى زیاتر لە ٢٤ هەزار مامۆستا لە ٤٥٠٠ هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا.
لێرەوە زۆر سوپاسى لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان و سەرجەم سەرپەرشتیاران و لیژنە ئەزموونییەکانى پەروەردەى پارێزگا و قەزاکان و بەرپرسانى پەروەردە و بەڕێوەبەرى هۆڵەکان و چاودێرانى خۆشەویست دەکەین کە بەم پڕۆسەیەوە ماندوو بوون و بە شەونخوونییەکانیان توانیان خزمەتێکى بێوێنە بکەن.
هیواى سەرکەوتنیش بۆ قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست دەخوازین و دڵنیایان دەکەینەوە کە هەوڵ و شەونخوونییەکانیان بەفیڕۆ ناچێت و بەو پەڕى دادپەروەرییەوە مافى خۆیان وەردەگرن.
لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو دەزگا ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێم و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن دەکەین کە هەستیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد.
.
.
وەزارەتى پەروەردە
١٠/٦/٢٠١٨ ى زایینى



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی وزاری بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند Reviewed by Unknown on 11:00:00 م Rating: 5

هناك 10 تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.