Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان رادەگەیێندرێت و‌ دەشڵێت، ئەنجامی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بەیەكەوە رادەگەیێندرێت.

كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگه‌یاند: دوای كاركردنێكی زۆر ورد لەسەر ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 27-6-2018 ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت ‌و كارێكمان كردووە هەردوو ئەنجامەکان بەیەكەوە رابگەیێندرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشكرد، لەپێناو ئەوەی هەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ‌، تیمەكانیان زۆر بەوردی كارەکانیان ئەنجامداوە.

رۆژی یەكشەممە 27-5-2018 تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان دەستیپێكرد ‌و رۆژی دووشەممەش 28-5-2018 دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی بوو.

لە هەرێمی كوردستان 234 هەزار‌ و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە چوار هەزار و 295 هۆڵدا ئەنجامدا، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120 یان قوتابی ئامادەییەكان ‌و 113 هەزار‌ و 964 یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.

ماوەی چەند ساڵێکە راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 لەڕێگەی ئۆنلاینەوەیە، قوتابی لەڕێگەی کۆدی تایبەت بە خۆی نمرەی وانەکانی وەردەگرێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت Reviewed by Unknown on 11:37:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.