Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نوێترین زانیاری لە بارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی12 و پۆلی9 بنەڕەتی

نوێترین زانیاری لە بارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی12 و پۆلی9 بنەڕەتی

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و 9 ئاشكرا دەكرێت
ئەمڕۆ 10ی 6ی 2018، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی كۆتاییهات، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: پێش كۆتایی ئەم مانگە ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت.

كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم  راگەیاند: راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی هەردوو قۆناغی 12 و 9ی بنەڕەتی، لەهەموو حاڵەتێكدا لە (10 بۆ 15) رۆژ تێپەڕ ناكات.

وتیشی: “ساڵی پار ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان لەدوای هەفتەیەك لەتەواوبوونی تاقیكردنەوەكا، راگەیەندرا، بەڵام جاری واهەیە وردەكاری زۆر دەخایەنێت و كاتی راگەیاندنەكەی دوادەكەوێت”.

راشیگەیاند: ئەنجامی ئەمساڵی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی پێش كۆتایی ئەم مانگە رادەگەیەنرێت.

سەبارەت بەزۆری ژمارەی (زەڕب) لەتاقیكردنەوەی بیركاری لەئەمساڵدا، كەریم لەتیف رایگەیاند: “هەموو ساڵێك زەڕب لێدان هەبووە و ئەمساڵیش هەیەو ئاساییە، چونكە بەشێكی زۆری ئەو خوێندكارانە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی زیاتر، تاقیكردنەوەكە دەخەنە خولی دووەم”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نوێترین زانیاری لە بارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی12 و پۆلی9 بنەڕەتی Reviewed by Unknown on 6:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: