پەروەردەی هەولێر خۆی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەمساڵ ئامادەكات
پەروەردەی هەولێر خۆی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەم ساڵ ئامادەكات
–
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١٠-٥-٢٠١٨ لەدیوانی پەروەردە بەسەرپەرشتی مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی مامۆستا (سالار کەمال) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن بەوەکالەت لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یەكەمی ئامادەیی و جێگیرییەكانیان كۆبووەوە.
ئەم كۆبوونەوە تایبەت بوو بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆڵی (٩)ی بنەرەتیی و (١٢)ی ئامادەیی بە شێوەیەكی رێكو پێك و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ وەرگرتن و پێدانی پرسیارەكان، هەروەها دانانی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بۆ هێنان و بردنی پرسیارەكان بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاوی خۆی بگات و دواتریش وردبینی بۆ بكرێت و ئەنجامەكان كۆبكرێنەوە.
وابڕیارە تاقیكردنەوەكانی وەزاریی هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی پۆلی ١٢ لە ٢٧/٥/٢٠١٨دەست پێبكەن و لە ١٣/٦/٢٠١٨ كۆتاییان پێدێت، هەروەها تاقیكردنەوەكانی پۆلی ٩ی بنەرەتیی لەبەرواری ٢٨/٥/٢٠١٨ دەستپێدەكات و پێش تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ كۆتاییان پێدێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: