ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی وزاری سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
وەزارەتی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی قوتابیان، رۆژانە لەكاتی تاقیكردنەوەكان، ھێڵەكانی ئینته‌رنێت و مۆبایل لە ھەرێمی كوردستان راده‌گیرێت.
وەزارەتی گواستنه‌وه گه‌یاندنی ھەرێم ئاشكرای كرد: “به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی قوتابیان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت”.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/5/2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئازاد عومه‌ر مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئومێد محمد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی گشت كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل – وایه‌رلێس – ڤایبه‌ر ئۆپتیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت”.
روونیكراوەتەوە: “ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له رۆژی 27/5/2018 و بۆ خولی دووه‌میش له 11/9/2018 وه له كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 11 ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ رابگیرێن”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: