Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە روونكردنەوە لەسەر پشووی هاوینە دەدات

پەروەردە روونكردنەوە لەسەر پشووی هاوینە دەدات و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش رایدەگەیەنێت”هیچ بڕیارێك نییە بۆئەوەی لەپشووی هاویندا قەرەبووی هەندێك ماددەی خوێندن بكرێتەوە، بەڵام خولی بەهێزكردنی ئارەزوومەندانە هەیە” و دەشڵێت: پێمانوایە پێویستە رێنمایی كردنەوەی ئەو خولانە هەموار بكرێتەوە.
بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەرورەدەی رۆژئاوای سلێمانی بەSNNی راگەیاند: هیچ رێنمایی و بڕیارێك نییە بۆئەوەی لەپشووی هاویندا مامۆستایان قەرەبووی هەندێك وانە بكەنەوە كە نەتوانراوە تەواو بكرێت، بەڵام خولی ئارەزووندانە هەیە بۆ بەهێزكردنی توانای خوێندكار، كە ئەویش خوێندنگەكان سەرپشكن لەوەی خول دەكەنەوە یان نا.
وتیشی:”خولی بەهێزكردن كە لەپشووی هاویندا دەكرێتەوە، بێ بەرامبەر نییەو پارە وەردەگیرێت، بەپێی رێنمایی ساڵی رابردوو، 80%ی ئەو پارەیە وەردەگیرێت بۆ مامۆستا دەبێت و 20%ی بۆ بەڕێوەبەر، یاریدەدەر، سەرپەرشتیار، كارگوزارو پێداویستی لۆجیستی دەبێت”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا دەڵێت”پێمانوایە ئەو 20%ی دانراوە كەمەو پێویستە هەموار بكرێتەوە، بۆیە چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی پەروەردە دەكەین، ئەگەر رێنمایی نوێش نەبوو، لەسەر هەمان رێنمایی ساڵی رابردوو دەڕۆین”.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە روونكردنەوە لەسەر پشووی هاوینە دەدات Reviewed by Unknown on 11:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.