ئەمڕۆ تاقیکردنەوە وزاری پۆلی12 لە هەرێمى کوردستان دەستیپێكرد
ئەمڕۆ یەکشەممە تاقیکردنەوە وەزارییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و سبەینێش قۆناغی ٩ی بنەڕەتی دەستپێدەکات.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، هەر رۆژ نا رۆژێك تاقیکردنەوەى قۆناغێک ئەنجامدەدرێت، یەک شەممە و سێ شەممە و پێنجشەممە پۆلی ١٢-کان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن، رۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممەش پۆلی نۆکان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی سلێمانی٣٢ هەزارو ٨٧٥ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکەن، لە ٦٧١ هۆڵدا، کە هەشت هۆڵیان بۆ خوێندنی ئیسلامییە، هەروەها ٣٦ هەزار و ٧٤٩ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی دەکەن لە ٦٢٥ هۆڵدا.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ئەمڕۆ تاقیکردنەوە وزاری پۆلی12 لە هەرێمى کوردستان دەستیپێكرد
Reviewed by Unknown
on
10:04:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: