Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور،ناوەندەکانی خوێندنی لەناو قەزای مەخموور بەسەر کردەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کەش و هەوایی خوێندن،رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ١٥\٤\٢٠١٨) مامۆستا عباس محمد بەرزنجی بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور ،بەیاوەری سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی مەخموور سەردانی ناوەندەکانی خوێندن لە قوتابخانە و باخچەکانی مناڵانیان لەناو قەزای مەخموور کرد و دەستخۆشی لە ستافی کارگێڕی قوتابخانەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کە دوایی ڕووداوەکانی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧،زۆر دڵسۆزانە ناوەندەکانی خوێندنیان بەڕووی قوتابیان دانەخست و هیچ هێز و فشارێک ساردی نەکردنەوە لە خزمەتی قوتابیان و فێرخوازان .

هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور لەگەڵ نێردراوی حکومەتی ناوەندی و بەڕێوەبەڕی پۆلیسی مەخموور کۆبوونەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی پەروەردەی مەخموور بۆ ناو قەزاکە و لەئامادەکارییەکان بەردەوام دەبن و لەماوەیەکی نزیکدا ریکارە ئیداری و ئەمنیەکان تەواو دەبن.

لەبەشێکیتری سەردانەکەیاندا بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور هەموو ئاسانکاری و ئامادەیی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاگەیاند بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم تا بەشیوەیەکی ڕێکوپێک و لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕێوە بچێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور،ناوەندەکانی خوێندنی لەناو قەزای مەخموور بەسەر کردەوە Reviewed by Unknown on 6:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.