Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گەڕانەوەی دامودەزگا حکومیەکان بۆ مەخموور لە قۆناغی کۆتاییدایە

رۆژی یەکشەممە (١\٤\٢٠١٨)بەئامادەبوونی بەڕێز رزگار محمد ،قائیمقامی قەزای مەخموور لەگەڵ بەڕێوەبەڕی یەکە ئیدارییەکانی قەزای مەخموور کۆبویەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ددامودەزگا حکومیەکان بۆ ناو قەزاکە .

لەلێدوانێکی تایبەتدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ڕایگەیاند ( لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەموو ئامادەکارییەکمان کرد بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا دامودەزگا حکومیەکانی بچنەوە ناو قەزای مەخموور و دەست بەدەوامی ئاسایی خۆیان بکەن و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە بکەین ، سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر – مەخمووریش بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوەکرد لەم چەند رۆژە ڕێگاکە ئاسایی دەبێتەوە و هیج کێشەیەکی نامێنێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

گەڕانەوەی دامودەزگا حکومیەکان بۆ مەخموور لە قۆناغی کۆتاییدایە Reviewed by Unknown on 5:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: