Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو كەسەی یەكەم قوتابخانەی لە كەندێناوەی كردەوە

 

گوندی عاڵا یەكێكە لە گوندە قەشەنگەكانی دەڤەری مەخموور كەوتۆتە دەشتی كەندێناوە، خاوەنی دەیان كەسایەتی و نووسەرو سیاسەنمەدارو مامۆستای زانكۆی لێهەڵكەوتووە، یەكێكە لەو گوندانەی كە لەساڵانی چلەكانی سەدەی رابردوو قوتابخانەی تێدا كراوەتەوە. بۆ یەكەمجار لەساڵی ١٩٤١ عەزیز ئاغا لەگوندەكەی خۆی لە گوندی عاڵا قوتابخانە دەكاتەوەو ناوی لێدەنێت قوتابخانەی (عەزیزیە) واتا بەناوی ئەو كراوە، سەرەڕای كردنەوەی قوتابخانەكە عەزیز ئاغا لەخەمی دابینكردنی مامۆستا بووەو تەنانەت شوێنی حەوانەوەشی بۆ دابین كردووەو مووچەشی بۆ تەرخان دەكردن. عەزیز ئاغا بۆ برەودان بەو قوتابخانەیە كچ و كوڕەكانی خۆی دەناردنە قوتابخانە (١١ كوڕ و ٩ كچی هەبوو) جگە لەخۆی نەوەكانیشی جێ دەستیان دیارە بەتایبەت بایز ئاغای كوڕی چەندان ساڵ پارێزگای سلێمانی بووە، هەروەها كانەبی ئاغاو جەوهەر ئاغاو ئیبراهیم ئاغا رۆلی بەرچاویان گێراوە هەمیشە لایەنگری دۆزی گەلەكەیان بوون.

ئا: بەختیار پاڵانی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ئەو كەسەی یەكەم قوتابخانەی لە كەندێناوەی كردەوە Reviewed by Unknown on 10:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.