Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت

دارایی بڕیاری دا دەرماڵەیەک بۆ فەرمانبەران خەرج نەکرێت

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە کۆپییەکی دەست (باس) کەوتووە، ئاماژە بە چۆنیەتیی گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی تر بۆ وەزارەتی پەروەردە کراوە.

ئاماژە بەوە کراوە: “لەمەودوا تەنیا داواکاریی گواستنەوەی ئەو کەسانە لە وەزارەتەکەیان وەردەگیرێت کە ناونیشانیان (مامۆستا، یان خزمەتگوارە) ئەویش بە مەرجی رازیبوونیان بۆ دەوامکردن لەو شوێنانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان و پەروەردەی قەزاکان بە فیعلی پێویستیان پێیان ھەبێت”.

وەزیری پەروەردە بۆ وەزارەتەکان جەختی کردووەتەوە، ھەر نووسراوێک پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ئەوان بێت، لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە وەرناگیرێت، چونکە دووپات کراوەتەوە بەھۆی گواستنەوەی زۆری فەرمانبەران بۆ وەزارەتەکەیان، کێشەی میلاکیان بۆ دروست بووە. ئەو بڕیارە تەنسیبیش دەگرێتەوە، کە جۆرە گواستنەوەیەکی کاتییە.

یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە بە (باس)ی راگەیاند، بەھۆی ھەبوونی دەرماڵە و پشووی ھاوین لە زۆر وەزارەت فەرمانبەران داوای گواستنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دەکەن، گوتی: “ئەوەی دەبێتە مامۆستا یان دەبێتە توێژەری کۆمەڵایەتی، ئەوە مافی ئەوەی ھەیە میلاکی بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە، بەڵام  ناونیشانی تر وەرناگیرێن”.

روونیشی کردەوە، سەرەتا بەھۆی ئەوەی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزاردیناری بۆ ھەموو فەرمانبەرێک خەرج دەکرا، بۆیە داواکارییەکی زۆر ھەبوو، بەڵام دواتر وەزارەتی دارایی بڕیاری دا ئەو دەرماڵەیە بۆ فەرمانبەران خەرج نەکرێت.

یوسف عوسمان روونی کردەوە، بەھۆی چەند ئیمتیازێک، زۆر لە فەرمانبەران داوای گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دەکەن، گوتیشی: “ئەگەر کەسێک خزمەتگوزار بێت، لە سێ مانگی ھاوین ٢٠ رۆژ دەوام ناکات، دەوامیش کەمترە، ھەروەھا دەرماڵەش ھەیە، بۆیە داواکاریی گواستنەوە زۆرە”.

روونیشی کردەوە، میلاکی وەزارەتیان زۆرە، بەڵام رێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی داراییە تەنیا مامۆستا و توێژەری کۆمەڵایەتی وەربگرن، جگە لەو ناونیشانانە پێوسستیان بە ناونیشانی تر نییە. دەشڵێت: “پێشووتر ٤ ھەزار مامۆستا بۆ شوێنە دوورەکان بە گرێبەست دامەزرێندراون، بۆ ئەوەی بکرێنە دامەزراندنی ھەمیشەیی پێویستمان بە دیاریکردنی میلاکی تازە دەبێت، ئەویش بەھۆی نەبوونی بودجەوە نەکراوە”.

میلاکی وەزارەتی پەروەردە بە مامۆستا و فەرمانبەرانییەوە ١٦٥ھەزار کەسە، کە مانگانە ١٥٨ ملیار دینار مووچەی پێویستە.

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت Reviewed by Unknown on 11:44:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.