Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە،

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، کە تێدا ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە، کە نابێ رێگە بەکاندیدەکان بدرێت، لە ناو دامەزراوەکانی زانکۆ، بانگەشە بکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 23\4\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرجەم زانکۆ، پەیمانگە حکومى، تایبەتەکان و دامەزراوەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەکاندیدەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نەدرێت لە نێو دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا، بانگەشەى هەڵبژاردن بکەن.

 

لەو روونکردنەوەیەدا، وەزارەتی خوێدنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وەزارەتەکەیان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە بۆ هیچ زانکۆ، پەیمانگە، کۆلێژ و دامەزراوەیەکى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نییە ڕێگە بەکاندیدەکانى هەڵبژاردن بدات، کە وێبسایت، لاپەڕەکانیان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، هۆڵەکانى کۆبوونەوەکان، کافتریا و شوێنە گشتییەکانى زانکۆ و کۆلێژەکان، یان دیوارى زانکۆکان، بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەکاربهێنن، ئەگەر هاتوو، کاندیدەکانى هەڵبژاردن کە مامۆستا بن یان هەر پلە و پێگەیەکى ئیدارییان لە ناوەندەکانى زانکۆ هەبێت، نابێ ڕێگەیان پێبدرێ پێگەکانیان لە ناوەندەکانى زانکۆ بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ خۆیان و لیستەکانیان بەکاربهێنن.

 

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە بەپێچەوانەوە، هەر کەس و لایەنێک و دامەزراوەیەکى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ هەر لیست و کاندیدک لە ناوەندەکانى زانکۆ بکات، یان ناوەندەکانى خوێندن بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت سزا دەدرێ و رووبەڕووى یاسا و ڕێوشوێنە یاساییەکان دەکرێتەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، Reviewed by Unknown on 5:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.