Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ ئەم قوتابخانەی وانە دەخەنە خولی دووەم ئاگاداربن کاریگەری دەبێت لە وەرگرتنت لە زانکۆ

ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ ئەم قوتابخانەی وانە دەخەنە خولی دووەم ئاگاداربن کاریگەری دەبێت لە وەرگرتنت لە زانکۆ

ساڵی ڕابردوو دوای نەمانی 3 نمرەکەی سەر معدەل وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد کە دەرچووانی خولی یەکەم بە جودا وەردەگیرێن دەرچووانی خولی دووەمیش بە جودا،ئەوەی جێگای سەرەنج بوو خولی یەکەم بە نمرەیەکی کەمتر لە خولی دووەم وەرگیرابوو بە پێچەوانەوە خولی دووەم بە نمرەیەکی بەرزتر لە خولی یەکەم وەرگیرابوو.بۆ نموونە طب عام ھەولێر خولی یەکەم 97.6 بوو لەکاتێکدا طب عام ھەولێر بۆ خولی دووەم 99 بوو،کەواتە لێرە 1.4 نمرە جیاوازی ھەبوو لە نێوان ھەردوو خولدا.لەھەمان کاتدا طب صیدەلە ھەولێر خولی یەکەم 96.3 بوو لە خولی دووەم طب صیدەلە ھەولێر 97.4 بوو،سەیری بکەن ئەمجارە 1.1 نمرە جیاوازی ھەبوو،کۆلێژ بۆ کۆلێژێکی تر جیاوازە و بەش بۆ بەشێکی تر جیاوازە ھەر بەشە و بە پێ ی پلانی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا جیاوازی نمرەکانیان دیاری دەکرێت ئایا چەندە.واتا دیاریکراو نیە ساڵی ڕابردوو طب صیدەلە ھەولێر 1.1 نمرە لە نێوان خولی یەکەم و دووەم جیاوازی ھەبوو ئەمساڵیش وابێت ڕەنگە زیاتر بێت ڕەنگە کەمتر بێت کەس نازانێت چونکە ھەتا خولی یەکەم و دووەم و زانکۆڵاین تەواو نەبێت ڕێژەی نمرە بەپێ ی بەرزی و نزمی نازانرێت تەنانەت وەزارەتیش نازانێت ساڵانە نمرە چۆن دەبێت ئایا بەرزە یان نزمە،دەبێ ھەموو قوتابیان زانکۆڵاین پڕبکەنەوە داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن ئینجا بڕیار دەدرێت واتا شتێکی لە خۆوە نیە ھەموو کەسێک بێت پێشبینی بکات ئەوە تەنھا لە دەسەڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵایە(قبول مرکزی) کەسی تر ناتوانێت قسە لەبارەی وەرگرتنی قوتابیان بکات یان ڕێژەی نمرە دیاری بکات یان پێشبینی دابنێت؟کەواتە ھەر وانەیەک دەخەیتە خولی دووەم ئاساییە بەڵام گرینگ لەو معدەلە زیاتر بھێنیت کە لە خولی یەکەم وەرگیراوە تاوەکو لە ھەمان شوێنی خولی یەکەم وەربگیرێێت

بۆ نموونە گریمان با وای دابنێێن ئەمساڵ ھەندەسە مەدەنی ھەولێر خولی یەکەم 94.5 ە تۆ دەبێ لە خولی دووەم زیاتر لەم نمرەیە بھێنیت.ئینجا چەندە ئێمە نازانین بەڵام بەلایەنی کەمی دەبێ 95 سەرووت ھەبێ بە پۆینت بۆ ئەوەی لەھەمان شوێنی خولی یەکەم وەربگیرێیت.

سایتی 12 ھەمیشە ھەواڵی نوێ

ھاوڕێمان بن لە سناپ چات بەم ناوە page_poli12

انستاگرام فۆلۆو بکە بەم ناوە _poli_12

.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ ئەم قوتابخانەی وانە دەخەنە خولی دووەم ئاگاداربن کاریگەری دەبێت لە وەرگرتنت لە زانکۆ Reviewed by Unknown on 2:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: