Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە ڕێژەی پاشەكەوت كەمدەكاتەوە

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە ڕێژەی پاشەكەوت كەمدەكاتەوە و ڕەتیشی دەكاتەوە هیچ كەسێك بەهۆی بایكۆتەوە سزا بدرێت.

ئەمڕۆ ١/٤/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكان‌ و بەڕێوەبەر و بەرپرسی هەموو فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان و لایەنە سیاسییەكاندا كۆبوەوە. 

لە پەیامێكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كردووە ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی لە ماف و داوای ڕەوای خەڵك و موچەخۆران و خانەنشینان دەكەین، و سیستمی پاشەكەوتی موچە لە سەرەتاوە بۆ ئێستا بە كارێكی نایاسایی و ناڕەوا دەزانین.

ئاشكراشیدەكەن، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، حكومەت ٤٠ ملیار دیناری تری بۆ دەگەڕێتەوە و دەیخاتە سەر سیستمی پاشەكەوت، بەوهۆیەشەوە پاشەكەوت لە ڕێژەی سەدا ١٠ بۆ سەدا ٣٠ دەگۆڕێت بۆ سەدا ١٠ بۆ سەدا ١٨، ناوەرۆكی ئەمەش بە فەرمی دەگاتە گشت دامودەزگاكان.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە هیچ بڕیار و فەرمانێك بۆ سزادانی موچەخۆران لەئارادا نییە، هیچ دوورییەك لە نێوان داوای ڕەوای خەڵك و ئەركی بەرپرسانەی دەزگاكاندا نییە.

بەهۆی سیستمی پاشەكەوتی موچە و خراپی بارودۆخی ژیانیانەوە مامۆستایان و فەرمانبەران لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم بایكۆتی كاركردنیان كردووە و دەستیان كردووە بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە ڕێژەی پاشەكەوت كەمدەكاتەوە Reviewed by Unknown on 4:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.