پێش 25 ساڵی پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بده ى
هەمیشە بیرکردنەوە و تێگەیشتنەکان بۆ ژیان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە جیاوازی هەیە، بەڵام دەبێت بە کۆمەڵێک تاقیکردنەوە تێپەڕیت بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجامێکی باش و لە ژیان سەرکەتوو بیت.
بەگوێرەی توێژینەوە کۆمەڵایەتیەکان مرۆڤ پێویستە پێش تەمەنی 25 ساڵی هەندێک کاری ئەنجام دابێت:
1-بەردەوام بە لە خوێندنەوە و فێربوونی زیاتر لەهەر بابەتێکدا بێت.
2-پێویستە لەرووی ماددیەوە هەوڵبدەیت خۆت فێری ئەوە بکەیت خاوەنی پارەی خۆت بیت و کۆیبکەیتەوە، واتە لایەنی دارایت رێکبخەیت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەدیهاتنی خەونەکانت.
3-خۆت رابهێنە لەسەر ئەوەی شکست هەنگاوێکی ئاساییە لە ژیاندا و دەبێت هەبێت، چونکە لە شکستەوە دەرگای سەرکەوتن دەدۆزیتەوە.
4-بە تەنیا گەشت بکە بۆ شوێنێکی جیاواز، مەرج نییە وڵاتێکی دیکە دەبێت، بەڵام گرنگە تەنها خۆت بیت، تا پشت بە خۆت ببەستیت.
5-بەهرە یان ئەو ئارەزووانەی هەتە تاقیبکەرەوە و هەوڵی بۆ بدە، وەک فێربوونی موزیک.
6-گرنگی بە لەشولارت بدە و رێگامەدە ناڕێک بێت، چونکە کاریگەری لەسەر دەروونت هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: