په‌یامی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر
ئێمه له ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدان دووپاتى هه‌ڵوێسته‌كانى پێشوومان ده‌كه‌ينه‌وه ، كه دابينكردنى بژێو و موچه‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران به‌ئه‌ركى سه‌ره‌كى حكومه‌ت ده‌زانين و به‌رپرسيارى سه‌ره‌كى حكومه‌ته، له‌هه‌مان كاتدا فه‌وتانى خوێندنى قوتابيان له‌ئه‌ستۆى سيسته‌مى گه‌نده‌ڵى حكومه‌تى هه‌رێمه ، كه ناتوانيت موچه‌ى ماموستايان دابين بكات.
ئيمه له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆپيشاندان و گردبونه‌وه‌و داواكردنێكى مه‌ده‌نى و شارستانيداين بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ره‌واكانى مامۆستايان و قوتابيان ، ئۆباڵى هه‌ر رووداو و هه‌ڵه پاشكه‌وتنێك ده‌خه‌ينه سه‌ر حكومه‌تى هه‌ريم كه‌رچاوه‌ى دروستكه‌رى قه‌يران و كاره‌ساته‌كانه.
ڕيكخراوى گه‌شه‌پێدان پالپشت و به‌شداريه‌كى سه‌ركى خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌و ناره‌زايه‌تيه‌كان ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌رى له‌كوردستان دا.
احمد اسكندر
سكرتيرى گشتى ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابيانى كوردستان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: