Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە ڕوونکردنەوە لەسەر پێــشخستنی تاقیکردنەوەکان دەدات

پەروەردەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پێدانی دەرفەتی مەشقكردن و خوێندن بەخوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەدات بە مەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆتاقیكردنەوە نیشتمانییەكان و بەرپرسێكی پەروەردەش جەختدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك لە1ی 4ی 2018ەوە رەوانەی مامەڵەوە ناكرێنەوە، بەڵكو تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمیان گۆڕانكاری تێداكراوە و زانیاری زیاتر لەSNNەوە ئاشكرادەكات.
نوردەین عوسمان بەڕێوەبەری تەكنیكی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆSNNرایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك لەلایەن پەروەردەكانەوە خوێندكاران لەبەرواری 1ی 4ەوە ساڵانە مۆڵەتیان پێنادرێت، جگەلەوەش ئەو هەنگاوە یاسایی نییە، بەڵام ساڵانە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خۆیان كەدەزان داخڵی  تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان دەبن نایەنەوە بۆ خوێندنگە و خۆیان بۆ تاقیكردنەوە ئامادە دەكەن.

وتیشی: تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی ئەمساڵ بۆخوێندكارانی قۆناغی دوانزە لە4ی4ی2018 دەستپێدەكات لەكاتێكدا ساڵی رابردوودا تاقیكردنەوەكە لە12ی4ی2018دەستیپێكرد، واتا ئەو تاقیكردنەوانە پێشخراوە بۆیە خوێندكاران ناتوانن لە1ی 4ی2018نەچنەوە بۆ خوێندنگەكانیان.

رونیشكردەوە، تائێستا خشتەی تاقیكردنەوە نیشتمانیەكانی ئەمساڵ بڵاونەكراوەتەوە هەركاتێك خشتەكە راگەیەندرا خوێندكاران بەگوێرەی ئەو خشتەیە خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئامادە دەكەن.

ساڵانە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەسەرەتای مانگی نیسانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت بۆ خۆئامادەكردنیان بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانیەكان، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە تائێستا یەكلانەكراوەتەوە ئاخۆ ئەو مۆڵەتە بەخوێندكاران دەدرێت یاخود نا
پەروەردە ڕوونکردنەوە لەسەر پێــشخستنی تاقیکردنەوەکان دەدات Reviewed by WhoSay_N on 10:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.