Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بێڕێزیکردنی پرۆسەی خوێندن لەهەردوو دەڤەری ( خوێندن و بایکۆت ) لە کوردستاندا

بێڕێزیکردنی پرۆسەی خوێندن بەیەکجاری لەهەردوو دەڤەری ( خوێندن و بایکۆت ) لە کوردستاندا بێڕێزی کردن بۆتە دیاردە و هەموو جومگەکانی پرۆسەی پەروەردە قوڵتر کردۆتەوە هەر لە ناشیرین کردن و بێڕێزکردنی خوێندن و سووکایەتی بە مامۆستایان و کوشتنی خودی قوتابی کە کۆڵەکەی بنەڕەتی پێکهاتەی پڕۆسەی پەروەردەیە ، ئەمەوێت بڵێم کە لە دوای ۲۷ ساڵ فەشەلی پەروەردە لەم هەرێمەدا نەوەی نوێ لەبەردەم مەترسیەکی نوێ و گەورەدایە سەرەڕای بێڕێزکردنی هەموو شتەکان لەبەرچاوی ئەمڕۆ ڕێکەوتە لەگەڵ جلی کوردی و بەپێی یاسا لەوەزارەتی پەروەردە ڕێکخراوە کە ڕۆژێک نمایشی جلی کوردی بێت لەبەر ئەوەی شوناسی هەرنەتەوەیەک یەکێک لە ناسێنەرەوەکانی بریتیە لە ( جل و بەرگ ) بەداخەوە ئەمڕۆ ئەو کلتوورە جوانە بێڕێزی پێ کرا .
قوتابیان و خوێندکاران لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و ئامادەییەکان ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی دەربڕینی هەست و سۆزی خۆیان بوو بۆ جلی کوردی کە بڕیار وایە ئەم ڕۆژە هەموو مامۆستایان و قوتابیان پێکەوە گرنگی بدەن بە بەرز ڕاگرتنی ئەم بۆنە تایبەتە کە کارکردنە لەسەر زیهنیەتی تاکەکانی داهاتوومان کە ئەم بەرگە ڕەسەنە کوردییە فەرامۆش نەکرێت ، بەداخەوە دیسان خودی وەزارەت خۆی بێڕێزی بەم نمایشە کرد کە کەمتر نییە لە بێڕێزی کردن بەپڕۆسەی خوێندن کە گاڵتەجاڕی پێ دەکات لە سەرتاسەری کوردستان بە شێوازی جیاواز جیاواز ، ئەمڕۆ ئومێدو هیوای نەوەی نوێیان لە گۆڕنا ئەمڕۆیان کرد بەناخۆشترین ڕۆژەکانی قوتابی لە نێو خوێندندا ، جگە لە کوشتنی ڕۆحیەت و شکۆی مامۆستا ئەمڕۆ هیوای نەوەکانی داهاتوویان تیرۆرکرد زۆر بێ باکانە ئەمڕۆشیان بۆ قوتابیان کردە دۆزەخ و ناردنیانەوە بۆ ماڵەوە تا چیتر لە کۆتای پشووی بەهار هێزی هەستانەوەی خوێندنیشیان نەبێت بە نەپۆشینی جلی کوردی و دەوامێکی بێ ڕۆح و مردوو لە ڕۆژانی ڕابردوو کە بە جیاواز لەدەڤەری بایکۆت خوێندن بە شێوازێکی بێ ڕۆح نمایشی خۆیی ئەکرد کە بە حساب لێرە هەسارەیەکی ترە ، لە دەڤەری بایکۆت ئاوات و هیوای قوتابیەکانیان لە گۆڕناوە ، بەڵکو ئەمڕۆ دەرکەوت نەک هەر خوێندن بێ ڕۆح و بێ هێز و مردووە بەڵکو گاڵتەجاریەکی تریش هەیە کە هەرگیز لە مێشکی ناسڕێتەوە کە گاڵتەکردنە بە شوناسی کوردبوونی ، لێرەدا داوا لە خەمخۆرانی پڕۆسەی پەروەردە ئەکەم هەرچی زوترە بۆ ئەوەی لەمە خراپتر نەڕوات لایەک بەلای دەڤەری خوێندندا بکەنەوە کارەساتی دەڤەری خوێندن لە دەڤەری بایکۆت ترسناکترە بەڵام ڕۆپۆشکراوە .
ئەمڕۆ بێ ئومێدیەکی ترسناکم بینی لە نێو مامۆستایان و قوتابیاندا کە ۲۷ ساڵی تر ناتوانین بیگێڕینەوە دۆخی ئاسایی خۆی لە پێشتردا کە پڕ بوو لە کەلێن و کەم و کوڕی .
طارق نصرالدين 8 / 3 / 2018 – هەولێر



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بێڕێزیکردنی پرۆسەی خوێندن لەهەردوو دەڤەری ( خوێندن و بایکۆت ) لە کوردستاندا Reviewed by Unknown on 12:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.