Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕیزبەندی خۆشگوزەرانترین وڵاتانی جیهان

بە پێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەبارەی وڵاتانی خۆشگوزەران و هاوڵاتیانی خۆشبەخت بڵاویکردووەتەوە، فنلەندا پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.

بە گوێرەی ڕیزبەندییەکە، سوریا و یەمەن لە کۆتایی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەن کە کەمترین خۆشگوزەرانی و خۆشبەختییان هەیە، عێراقیش لە پلەی ١١٧ هەمیندایە.

لیستەکە ١٥٦ وڵاتی لەخۆگرتووە، میرنشینی ئیمارات پلەی بیستەمی لەسەر ئاستی جیهان و یەکەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەیە، قەتەر لە پلەی ٣٢ دایە و بەدوای ئەودا عەرەبستانی سعودی دێت.

ساڵی ڕابردوو نەرویج پلەی یەکەمی گرتبوو، ئەمساڵ پلەی یەکەمی بۆ فنلەندا بەجێهێشت، بەڵام وڵاتانی ئەسکەندەنافیا (فنلەندا و نەرویج و دانیمارک و ئایسلەندا و سویسرا) پلەی یەکەم تا پێنجەمیان گرتووە.
هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەمریکاش لە پلەی ١٩ و ١٨دا هاتوون.

وڵاتی تۆگۆ زۆرترین پێشکەوتنی لە ڕیزبەندییەکە تۆمارکردووە و ١٧ پلە بەرزبووەتەوە، ڤەنزوێلاش ٢٠ پلە دابەزیوە و گەیشتووەتە پلەی ١٠٢ لەسەر ئاستی جیهان.

بەڵام هەردوو وڵاتی یەمەن و سوریا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، لە پلەکانی ١٥٢ و ١٥٠ لەسەر ئاستی جیهان هاتوون، و کۆتا وڵاتیش لەڕووی خۆشگوزەرانییەوە وڵاتی برۆندییە.

ئاستی خۆشگوزەرانی وڵاتان لەسەر بنەمای خۆشبەختی تاک دەپێورێت، واتە ئەو وڵاتە تا چەند هەست بە خۆشبەختی دەکات و هۆکاری ئەو هەستەشی چییە.

لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە پرسیارێکی سادە لە هاووڵاتیان دەکرێت، کە بەمشێوەیەیە، وا دایبنێ پەیژەیەکی ١٠ پلەیی لەبەردەمتدایە، لە ژمارە سفر تا ١٠ی لەسەرە، بەشی سەرەوە باشترین جۆری ژیانە و خوارەوەش خراپترین، پرسیارەکە ئەوەیە تۆ ئێستا ئاستی ژیانی خۆت لە کام پلەیەدا دەبینیت؟

بەڵام تەنها پشت بەو پرسیارە نابەسترێت، بەڵکو تەماشای هۆکاری خۆشبەختی و هەندێک ئاماری تر دەکرێت، لەگەڵ هێزی ئابووری وڵات و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و ناوەندی تەمەن و ئازادی تاک لە دیاریکردنی بژاردەکانی ژیانی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ڕیزبەندی خۆشگوزەرانترین وڵاتانی جیهان Reviewed by Unknown on 5:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.