وەزیری پەروەردە پێداچوونه‌وه‌ى بە پاشه‌كه‌وت و مووچه‌ى مامۆستايان دەکرێت و بە دڵى هەموو لایەک دەبێت
وەزیری پەروەردە پێداچوونه‌وه‌ى بە پاشه‌كه‌وت و مووچه‌ى مامۆستايان دەکرێت و بە دڵى هەموو لایەک دەبێت
.
.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27/3/2018)ی زایینی، (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونى كونسوڵى ئه‌ڵمانيا، بەشدارى مەراسیمى تەواوبوونى نۆژەنکردنەوەى ١٦ قوتابخانەى کرد کە ده‌زگاى ڕوانگه به پاڵپشتى دارايى ڕێكخراوى GIZى ئه‌ڵمانى له پاريزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى نۆژەنیان کردبووەوە.
سه‌ره‌تا عبدالسلام مه‌ده‌نى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كان، وتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و گوتى: ئێمه وه‌ك ده‌زگاى ڕوانگه باوڕه‌مان نيیه به هەڵەوت، به‌ڵكو باوه‌ڕمان به پلان هەیە و لەوبارەوە زیاتر گوتى “ئێمە پردێكمان له نێوان ده‌زگاى روانگه و ئەم ڕێكخراوە ئه‌ڵمانییە دروست كردووه كه به‌رهه‌مەکەى ئەم کۆمەڵە کار و پڕۆژەیەیە”.
ئەم جێبەجێکارە باسى له‌وه‌ش كرد كه له پارێزگاى سلێمانى (12) قوتابخانه نۆژه‌ن كراونەته‌وه كه‌وا ريژه‌يان له سه‌دا شه‌ست بووه و هه‌روه‌ها (6032) هه‌زار قوتابى سوودمه‌ند بوونه له‌م پڕۆژه‌يە.
دواتر وەزیری پەروەردە وتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا گوتى “پێخۆشحاڵم بەشدارى ئەم مه‌راسيمه دەکەم كه تیایدا (16) قوتابخانه له لايه‌ن ده‌زگاى روانگه و رێكخراوى GIZى ئه‌ڵمانى جێبه‌جى كراوه و پێشتریش ئەم ڕێکخراوە ئەڵمانییە هاوكارى ته‌واوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بووە و چەندین قوتابخانەى له سنوورى پاريزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى دروست و نۆژه‌ن کردووەتەوە”، هەر بۆیە سوپاسى ده‌زگاى روانگه و رێكخراوى ناوبراو و كونسوڵى ئه‌ڵمانيا و پاڵپشتيه‌ى حكومه‌تى کرد.
دواتر دکتۆر پشتیوان سادق باسى دۆخى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەکانى تایبەتبە مووچەى مامۆستایان کرد و گوتى “کۆبوونه‌وه‌مان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت و مووچه‌ى مامۆستايان و گۆڕانکارى باش دەکرێت”.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى په‌روه‌رده گوتى کە حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندى چوار مليار دينارى داوە بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لە کۆتایی وتەکەیدا سوپاسی مامۆستایانى کرد کە نەیانهێشت پەروەردە بوەستێت و پەرەیان بە وانەوتنەوە دا به‌رده‌وامن له خوێندن و “دەزانین دۆخەکە قورسە، بەڵام سوپاسی خۆڕاگرییان دەکەین”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: