Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکێتی مامۆستایان:ئەگەری ھەیە پڕۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی درێژ بکرێتەوە

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كار له‌سه‌ر پرسی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بایكۆتی تێداكراوه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ش ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵه‌ ئاشكراده‌كات.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: پرسی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ بایكۆتی تێدا كراوه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێكراوه‌.
وتیشی"وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌ به‌زووترین كات ۆوركشۆپێك یان سیمینارێك له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بدرێت".
راشیگه‌یاند: وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌و ۆوركشۆپه‌دا چ بڕیارێك بدرێت ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌ت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، لقی سلێمانی یه‌كێتیی مامۆستایان راسپێردراوه‌، بۆئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌و ۆوركشۆپه‌ بكه‌ن و به‌زووترین كات به‌ڕێوه‌بچێت و بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندن بده‌ن.
یەکێتی مامۆستایان:ئەگەری ھەیە پڕۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی درێژ بکرێتەوە Reviewed by WhoSay_N on 10:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: