پەروەردەی مەخموور:رۆژی جیهانی ژنان و رۆژی جلی کوردی بەرزراگیرا ..
رۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٨ ، کە هاوکاتیشە لەگەڵ رۆژی جلی کوردی لەفەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن لە پەروەردەی مەخموور و قوتابخانەکان بەم بۆنەیەوە مەڕاسیم و ئاهەنگ و چالاکی هونەری و زانستی و کەلتوری جۆراو جۆر بەڕیوەچوو کەلەلایەن قوتابیان و مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان پێشتر ئامادەکاری بۆکرابوو ..
هەر بەم بۆنەیەوە ئامادەیی ئامەدی کچان لە قەزای دیبەگە مەراسیمێکی کەلتوری و هونەری و پێشبرکێی شیعر خویندنەوەی ئەنجامدا و مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرپەرشتیران و قوتابیان و مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئامادەیی بوون .
بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لەسەر هەریەک لەم دوو رۆژە پیرۆز و نەتەوەیی و ئینسانیە ووتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیشکی خستە سەر کەلتوری نەتەوەیی کورد لەنیویشیاندا جلی کورد و رۆڵی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی ئەو کەلتورە ،هەروەها رۆڵێکی پەروەردە و فێرکردن لە نەمانی جیاکاری و یەکسانی بۆ ئافرەتان و ژنان، بوە جێگای خۆشحاڵی ئامادەبوان ..
لەکۆتاییدا بە پێشبرکێ و پیشاندانی کاری دەستی قوتابیان کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هات ..
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: